یەپەژە ژنێکی دیکەی ئێزدی لە کامپی هۆل ڕزگارکرد
ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە هاوکاری یەپەژە و هەسەدە لە ڕۆژی ٢٠یەمیندا بەردەوامە، یەپەژە ژنێکی دیکەی ئێزدییان ڕزگارکرد کە لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ ڕفێندرابوو.
حەسەکە
ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی کە لە ٢٥ی ئاب لە دژی شانە نوستووەکانی داعش لە کامپی هۆڵ دەستیپێکردووە لە ڕۆژی ٢٠یەمیندا بەردەوامە، ئەمڕۆ یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی ئێزدی بەناوی سۆسن حەسەن حەیدەری ڕزگارکرد کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە شەنگال ڕفێندرابوو.
کامپی هۆل مەترسیدارترین کامپی جیهانە بەهۆی ئەوەی خێزانەکانی داعش لەوێدان و کوشتن و کاری ترسناک تێیدا ڕوودەدات، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرەڕای گەڕان بۆ دۆزینەوەی ژنە ئێزدییە ڕفێندراوەکان، چەندین چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی تیژ کە بۆ کوشتن بەکار دەهێندرێن دەستیان بەسەردا گیراوەو چەندین چادر کە بۆ تاوانەکانی داعش بەکاردەهێندرێن دۆزراونەتەوەو لابراون.