ڕژاک: ئیدانەی هەر دەست درێژیەک دەکەین کە دەکرێتە سەر خاک و رۆڵەکانمان

ڕژاک بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن بۆ سەر چیای قەندیل، بە بەکارهێنانی  چەکی قەدەغەکراو لە دژی ڕۆڵەکانی نیشتیمان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە، دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە بۆ سەر چیای قەندیل چڕی کردوەتەوە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و چەکی کیمیای بەکاردەهێنێت.

 

لەماوەیەکی زۆرەوە دەوڵەتی تورک هێرشی بۆ سەر باشور و بەتایبەتی بۆ چیای قەندیل و دەوروبەری چڕ کردۆتەوە سەرباری هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی بێ گوێدانە یاساکانی جەنگ دەستی بردووە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیای بەرامبەر بە رۆڵەکانمان لە چیادا بێ گوێدانە رێساکانی دراوسێتی و نێودەوڵەتی بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو ئامارانەیە کەلەلایەن دەزگای راگەیاندن بەرچاومان کەوتووە.

 

 ئێمە وەک رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئیدانەی هەر دەست درێژیەک دەکەین کە دەکرێتە سەر خاک و رۆڵەکانمان وە داوادەکەین لە کۆمەڵگای باشوری کوردستان بەسەرجەم چین و توێژەکانیەوە بڕژێنە سەر شەقام و هەڵوێستە وەرگرن بەرامبەر ئەو بێ ویژدانیەی کە دەرهەق بە رۆڵەکانمان دەکرێت کە هەر لە تیرۆرو هێرشی ئاسمانی و زەمینی و بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراو بەپێی یاسای نێودەوڵەتی جەنگ لەخاکی باشوری کوردستان تاقی دەکرێتەوە هەروەها بەپێویستی دەزانین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بێدەنگی بشکێن و بەهاوکاری گەل دەنگ بڵند بکرێت ببێژین نەخێر نەخێر بو شەهید کردنی رۆڵەکانمان و داگیر خاکەکەمان.