شاندێکی فەرەنسا سەردانی ئێشکگری دادپەروەرییان کرد

شاندێکی فەڕەنسا سەردانی ئێشکگری دادپەروەرییان کرد کە ٧٨٢ ڕۆژە لە لایەن بنەماڵەی شەنیاشار دەستیپێکردووە،  ڕایانگەیاند، ئەوان دەبنە دەنگی خێزانی شەنیاشار لە جنێڤ.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران،  لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو لە ڕۆژی ٧٨٢ەمیندا بەردەوامە.

 

ئامینە شەنیاشار، کە ماڵەکەی لە پرسوس جێهێشت و چووە بەردەم دادگای ڕەحا لەبەردەم ئاڵای "دادپەروەری بۆ خێزانی شەنیاشار" دەستی بە چالاکی ئێشکگری کرد، فەریت شەنیاشار لەبەر ئەوەی بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردنەکاندا کرد، نەیتوانی بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات.

 

سەردانی شاندی فەرەنسا

شاندێک کە پێکهاتبوون لە ڕێمی پاگانی، سەرۆکی پێشووی شارەوانی جنێف ، ئەنگێلیک شمیت، لە پارتی ئینسومێزی فەڕەنسی و ڕەچاد ئارمانیۆس، ڕۆژنامەنووس سەردانی ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد لەبەردەم دادگای ڕەحا.

 

شاندەکە زانیارییان دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە و خەباتی بنەماڵەکە بۆ دادپەروەری وەرگرت، بە ئامینە شەنیاشاریان وت: ئەوان دەنگی خێزانی شەنیاشار دەبن لە جنێڤ و هەمیشە پشتگیری خێزانەکە دەکەن.

 

هەروەها ئامینە شەنیاشار سوپاسی شاندەکەی کرد بۆ پشتیوانییەکانیان و ئاماژەی بەوەکرد پشتیوانی ئەوان بەهێزتریان دەکات.