نەتەوەیەکگرتووەکان به وردی چاودێری دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دەکات

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بەوردی چاودێری دۆخی ئەو ڕۆژنامەنووسانه دەکات که دەستبەسەرو دەستگیرکراون، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن ناوەندی ئامەد و ئەنقەرەوە، بڕیاریدا لە نزیکەوە چاودێری دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بکات و لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا کردیە ڕۆژەڤ.

 

ڕاپۆرتدەری تایبەتی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و ڕاپۆرتدەری تایبەتی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، زانیاری و بەڵگەنامەکانی دەستگیرکردن کۆدەکەنەوە و ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ و ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

 

کەسایەتییە نێودەڵەتییەکانی پشتگیری ڕۆژنامەنووسان دەکەن

لەدوای دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن کاردانەوەکان بە‌‌هێز دەبن، کۆمەڵەی ڕاگەیاندنی کوردستان کە بنکەکەی لە سویسرایە هەڵمەتێکی بە ناوی "پشتیوانی لە میدیای کوردی" دەستپێکرد، تا ئێستا لۆرێنس فێڵمان ڕیل، یاریدەدەری فیدراڵی سویسری، ژان زیگلەر، جێگری پێشووی فیدراڵی، دکتۆر پیتەر هۆگ، مێژوونووس، ڕاهیلا گوپتا ڕۆژنامەنووس و سەرۆکی خوشکە ڕەشپێستەکانی ساوثۆڵ لە لەندەن، خوان گاسپارینی، ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتین، ڤالێری بۆیللات، ئەندامی دەستەی دامەزراوەی پۆڵ گریونگەر، یەکێتی خزمەتگوزاری گشتی سویسری (Syndicat Suisse des Public Services-SSP) ، کۆرا ئەنتۆنیۆلی، جێگری سەرۆک ، باتیست کاسارت و بێرتیل مونک لە یەکێتی بەلجیکا، ڕافایل دی ئیلیای یەکێتی بەلجیکا جۆنس ئێف جی تی بی و چەندین پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و نوێنەری ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتگیری لە هەڵمەتەکە دەکەن.

 

بانگەوازی لە یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی سویسراوە

ڕێکخراوی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی سویسرا ڕایگەیاند دەربارەی ئەو بابەتە پەیوەندییان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتییەوە کردووەو ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێکەوە کار دەکەن، لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی سویسرا داوا کرا کە  تورکیا ڕێز لە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین بگرێت، یەکێتییەکە هەروەها نامەیەکی بۆ باڵیۆزخانەی سویسرا لە تورکیا ناردووە، ڕایگەیاند کە پێویستە فشارەکان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین کۆتایی پێبێت و ڕۆژنامەوانان ئازاد بکرێن.