ژنێکی تەمەن ١٠٣ ساڵ لە کینیا بووە هیوایەک بۆ بەرگرتن لە گۆڕانی کەشوهەوا

"مۆنیکا مالۆنزای" ژنێکی تەمەن ١٠٣ ساڵی خەڵکی کینیا بوو، گیان لەدەستدانی بووەتە هیوایەک بۆ بەرگرتن لە گۆڕانی کەشوهەوا، چونکە نەوەکانی بەقەد تەمەنی ئەو ژنە نەمامیان چاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٧ەمین کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، حکومەتی کینیا وەک هەنگاوێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، بڕیاری دا، تا ساڵی ٢٠٣٠، ١٥ ملیار نەمام بچێنێت.

 

بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتی "بە قەد تەمەنت دار بچێنە" بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیان بەقەد تەمەنیان نەمام دەچێنن، هەروەها دوای گیان لەدەستدانی ژنێکی تەمەن ١٠٣ ساڵ بە ناوی "مۆنیکا مالۆنزای" نەوەکانی بەشداری ئەو هەڵمەتەیان کرد و ١٠٣ نەمامیان چاند، ئەمەش بووەتە هیوایەک لەبەردەم خەڵکی ناوچەکە تا لەو ڕێگەیەوە ڕێگە لە گۆڕانی کەشوهەوا بگرن کە کاریگەرییەکەی زۆری لەسەر کینیا هەیە.

 

بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کینیا کە خەڵک بە زۆری پشت بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ دەبەستن، چەند ملیۆن کەسێک دووچاری برسێتیی دژوار بوونەتەوە، ٥.٦ملیۆن کەس لە سۆماڵ، ١٢ ملیۆن لە ئەسیوپیا، ٤.٣ ملیۆن لە کینیا لە برسێتیی سەختدا دەژین.