هەڵمەتی ناشتنی نەمام بە مەبەستی سەوز کردنی هەڵەبجە بەڕێوەچوو
هەڵمەتێک بۆ ناشتنی نەمام لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، ئامانج لێی زیاتر سەوزکردنی هەڵەبجەیە.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێكخراوی نوێ به هاوكاری ڕێكخراوی "ڕووت فۆر چهینج" له پاركی نزیك بینای پارێزگای ههڵهبجه ههڵمهتێكی نهمام ناشتنیان ئەنجامدا.
سارا سەلام، لێپرسراوی بەشی ژینگە لە ڕێکخراوی نوێ تایبەت بە نوژنها دوا و وتی: لە چوارچێوەی کەمپەینی "هەڵەبجە دۆستی ژینگەیە" ڕێکخراوی نوێ بە هاوکاری کۆمەڵێک ڕێکخراوی ناوخۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی رووت فۆر چەینج هەستاین بە سەوز کردن و ناشتنی نەمام بۆ سەوزتر کردنی هەڵەبجە، هەموو ساڵێک لە یادی ١٦ی ئادار، ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، نەمام دەنێژرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە".
بەشی ژینگەی رێکخراوی نوێ هەموو ساڵێک سەد نەمام لە هەڵەبجە بۆ یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەنێژێت و مەبەست لێی سەوزتر کردن و جوانتر کردنی ژینگەی هەڵەبجەیە.
ت.پ