ئەمینە شەنیاشار خەڵات کرا
لە لایەن ژووری پزیشکی ئامەدەوە خەڵاتی "ئاشتی و دۆستایەتی و دیموکراسی" بە ئەمینە شەنیاشار بەخشرا، ئەمینە شەنیاشار کە خەڵاتەکەی وەرگرت وتی: "من واز لە تێکۆشان ناهێنم".
ناوەندی هەواڵ
ژووری پزیشکی ئامەد ئەمساڵ خەڵاتی "ئاشتی و دۆستایەتی و دیموکراسی" بەخشییە ئەمینە شەنیاشارو بۆ ئەو مەبەستە مەراسیمێکی لە هۆتێلێکی ناوچەی ناوەندی یەنیشەهیر ئەنجامدا بۆ بەخشینی خەڵاتەکە، شەبنەم کۆرۆر فینجانچی سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پزیشکی تورکیا "تی تی بی" لە ڕێگەی زووم و پارێزەری بنەماڵەی شەنیاشار هیدایەت ئیناک نوێنەری پارتە سیاسییەکان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و دایکانی ئاشتیش ئامادەبوون.
"ئێمە پاراستنی دیموکراسیمان کردۆتە بنەما"
لە مەراسیمەکەدا،ئەلیف توران، سەرۆکی ژووری پزیشکی ئامەد وتی: "ئێمە لە ژینگەیەکدا کە پێشێلکاری تێدا دەکرێت، بنەمای پاراستنی ئاشتی و دیموکراسیمان گرتووەتە بەر، ماوەی ٢٧ ساڵە ئێمە خەڵاتی ئاشتی و دۆستایەتی و دیموکراسی دەبەخشین، ئێمە ئەم خەڵاتە دەدەین بەو کەسانەی کە سەرەڕای هەموو جۆرە کردارێکی دژە دیموکراتی و سەرکوت و دەستبەسەرکردن تێدەکۆشن".
"پڕۆسەی دادگاییکردن دوورە لە دابینکردنی دادپەروەری"
شەبنەم کۆرۆر فینجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی پزیشکیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتی دادوەری کە پشت بە دەسەڵاتی سیاسی دەبەستێت، بەشێکی زۆری هەیە لەو زوڵمەی کە بەرامبەر بە بنەماڵەی شەنیاشار کراوە و وتی: "بە تایبەتی گەورەترین نیشانەی پاشەکەوتکردنی دەسەڵاتی دادوەری ئەوەیە کە دەسەڵاتی سیاسی لە ڕوانگەی خۆیەوە چەند حاڵەتێک پێناسە و بەڕێوە دەبات بەتایبەتی کە سەیری ئەزموونی بنەماڵەی شەنیاشار دەکەین دەبینین ئەم هەڵوێستە بەردەوامە، هەرچەندە ماوەی چوار ساڵە بەداخەوە پرۆسەی دادگاییکردن دوورە لەدادپەروەری سەرۆک کۆمار هەر لەسەرەتاوە وەک هەر ڕووداوێک وتارێکی پێشکەش کرد و ڕێنمایی دادگاکانی کرد و وەک هەمیشە باسی تیرۆری کرد لە کۆتاییدا هەموو هەستی دادپەروەری لە نێو کۆمەڵگادا ئازار دەدات و ژیانێکی هاوبەشی ئاشتیانە لادەبات، لەم هەلومەرجەدا بێگومان ئەرکی ئێمەیە ئەزموونەکان ئاشکرا بکەین و لەگەڵ جەماوەردا هاوبەشیان بکەین ئەمە بەشێکە لە تێکۆشانی ئێمە بۆ دادپەروەری ئەم یەکگرتنەش ڕێگەمان پێدەدات بە ئاشتی و هاوڕێیەتی و هاوهەڵوێستی بژین دەمەوێت ئەوە بڵێم کە زۆر خۆشحاڵم کە خەڵاتی ئاشتی و دۆستایەتی و دیموکراسی لەگەڵ بنەماڵەی شەنیاشاردا هاوبەش بکەم".
"واز لە تێکۆشان ناهێنم"
دوای وتارەکان سینەفزیۆنێک نمایش کرا دواترئەندامی دەستەی شانازیی باڵای "تی تی بی" مەحموت ئۆرتاکایا خەڵاتی ئاشتی و دۆستایەتی و دیموکراسی بە ئەمینە شەنیاشار، دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە ئەمینە شەنیاشار ئاماژەی بەوەکرد کە لەدوای ڕووداوەکەوە ناتوانن لەماڵەوە دانیشن و وتی: "لەبەردەم دادگای ڕەحا داوای دادپەروەری دەکەین، بنەماڵەی یەڵدز بنەماڵەیەکی تاریکن و دەستبەرداری تێکۆشانی دادپەروەری نابین".