ژمارەی سودانییەکان کە کۆچیان کردووە بۆ لیبیا ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە

داتاکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە ژمارەی پەنابەرانی سودان کە دەچنە لیبیا لە زیادبووندایە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕ لە نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێراو  سوپای سودان بەردەوامە، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن سودانی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون و ٢.٢ ملیۆن کەس وڵاتەکەیان جێهێشتووە و ٧.٨ ملیۆن کەسیش لە ناوخۆ ئاوارە بوون.

 

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNHCR" لە بەیاننامەکەیدا لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای شەڕەوە کۆچیان کردووە بۆ لیبیا گەیشتووەتە ١٠٠ هەزار و ٢٠٠کەس، هەروەها باس لەوە کرا کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆچکردن قەیرانی مرۆیی قوڵتر دەکاتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی کۆچبەرانی سودانی لە لیبیا پێویستی بە هاوکاری بەپەلە هەیە لەوانە دامەزراوە تەندروستییەکان، هەروەها بەهۆی زیادبوونی فشارەکان لەسەر ژێرخانی ئابووری، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆس هەیە.