ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە ماوەی ٣ ڕۆژ بوو لە قۆسەر بێسەروشوێن بوو

پەرڤین چەلیکی تەمەن ١٣ ساڵ، کە شەوی ١١ی نیسان ماڵی خۆیانی لە شاری قۆسەر بەجێهێشت و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ هیچ هەواڵێکی نەبیسترا، لە ماردین دۆزرایەوە، ئەوەش خرایەڕوو کە پەرڤین چەلیک لەم دواییانەدا لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس چاوپێکەوتنی کردووە.

ماردین

 

پەرڤین چەلیکی ١٣ ساڵ، خوێندکاری پۆلی حەوتەم و دانیشتووی ناحیەی قۆسەری ماردینە، لە ١١ی نیسان ماڵەکەی بەجێهێشت و لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکی لە بارەوە نەدەزانرا.

 

کاتێک خێزانەکەی لە بنکەی پۆلیس سکاڵایان کرد، دوای ٣ ڕۆژ پەرڤین چەلیک لە ماردین دۆزرایەوە و بۆ لێپرسینەوە برایە بەڕێوەبەرایەتی لقی منداڵان لە ماردین، ئەوەش زانرا کە باری تەندروستی پەرڤین چەلیک باشە و داواکاری گشتی "بڕیاری پاراستن"ی سەبارەت بە منداڵەکە داوە.