ژنان لە سەرحەدەوە گەیشتنە مەڵاتیا

ئەو ژنانەی دوێنێ بە دروشمی "هاوکاری ژنان ژیان دەبەخشێت" پێداویستییە کۆکراوەکانیان لە سەرحەدەوە گواستەوە بۆ مەڵاتیا و بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا دابەشی دەکەن

مەڵاتیا

 

لە چوارچێوەی بەرنامەی ٨ی ئاداردا، ٢٥ی شوبات تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە" بە دروشمی "هاوکاری ژنان ژیان دەبەخشێت" و لە ٢٦ی شوباتیشدا ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە بە دروشمی "ئێمە تەنها نین، پێکەوە/ژن، ژیان، ئازادی" لەو شارانەی کاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەربوو، دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.

 

ئەو ژنانەی کە چەند ڕۆژێکە لە زۆربەی شارەکانی ناوچەی سەرحەد ئامادەکارییان دەکرد، بە بارهەڵگر و پێداویستییەکانەوە بەرەو مەڵاتیا کەوتنەڕێ و دوای گەشتنیان لە ناوەندی هەماهەنگی قەیران پێداویستییەکانیان دانا.

 

پێداویستییەکان پێشکەش بەژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە دەکرێت

بە دروشمی "هاوکاری ژنان ژیان دەبەخشێت" هاوکارییەکان لە شاری وان و ئاگری و ئیدر و بەتلیس و ئەرزرۆم و موش و هەکاری کۆکرایەوە و یەک هەزار و ٦٣٤ پاکەت ئامادەکرا، پاکەتە ئامادەکراوەکان لەلایەن ٤٢ ژنی خۆبەخشەوە لە ناوچەکانی بوومەلەرزەکە دابەش دەکرێن.