سیاسەتی ژەهرخواردکردنی نهێنی؛خوێندکارانی بەشەناوخۆیی بۆروجەرد ژەهراوی بوون

دوابەدوای ژەهراویکردنی زنجیرەیی خوێندکاران، خوێندکارانی بەشەناوخۆیی بۆروجەردیش ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی ٣ مانگ بەسەر دەستپێکردنی زنجیرە ژەهراویکردنی نهێنی قوتابیان لە شارە جیاجیاکانی ئێران تێدەپەڕێت و ئەمجارەیان لە بەشەناوخۆیی بۆروجەرد خوێندکارانی کچ ژەهراوی کران.

 

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی شوبات، خوێندکارە کچەکانی بەشەناوخۆیی بۆروجەرد ژەهراوی کراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆنێکی سەیر هەوای شوێنەکەی گرتووەتەوە.

 

ژەهراوی کردنی ئەم خوێندکارانە لە کاتێکدا ڕوویدا، کە لە هەندێک زانکۆدا خوێندکاران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ئۆنلاینکردنی خوێندن لە دوای پشووی نەورۆزەوە.