تولای هاتیمئۆغوڵاری بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن کاندید دەکرێت

پارتی چەپی سەوز بڕیاریدا کە مەراڵ دانش بێشتاش و ساروهان ئۆلوچ تاوەکو پڕۆسەی کۆنگرەی نوێ، وەک جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

پارتی چەپی سەوز یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداو لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پارتەکە دیاریکرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرۆکایەتی چیگدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئەکین هاوسەرۆکانی پارتی چەپی سەوز، میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندرا کە مەڕال دانش بێشتاش و ساروهان ئۆلوچ هەتا پڕۆسەی کۆنگرەی نوێ وەک جێگری سەرۆکەکانی گروپەکە لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

 

تونجەر باکرهان، پەرلەمانتاری سرت بووە سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنەکە ، سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ بووە سەرۆکی کۆمەڵەی ئەنجومەنەکە، هەروەها بڕیار درا کە تولای هاتیمئۆغوڵاری پەرلەمانتاری ئەدەنە کاندید بێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن.

 

هەروەها کۆمەڵەی ئەنجومەنی چەپی سەوز بڕیاریدا لە هاوینی ئەمساڵدا کامپێک ساز بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تێڕوانینی سیاسی.