دایکى یەکێک لە دەستگیرکراوانى بادینان گیانی لەدەستدا
ناهیده مهلا یهحیا دایكی یەکێک لەدەستگیرکراوەکانى بادینان دوای چەندین ژار داواکاری بۆ بینینی کوڕەکەی، بهبێ بینینی و لە دووریی کۆچی دوایی کرد.

ناهیده مهلا یهحیا دایكی یەکێک لەدەستگیرکراوەکانى بادینان دوای چەندین ژار داواکاری بۆ بینینی کوڕەکەی، بهبێ بینینی و لە دووریی کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە پەیجی فەرمی خۆیەوە لە فەیسبووک هەواڵەکەی داناوەو ئاماژەی بەوەکردوە، سەرەڕای چەندین داواکارى کەسوکارەکەى بۆ بینینى کوڕەکەیان "شێروان تەھا سلێڤانەی" لەزیندان، بەڵام هێزە ئەمنییەکانى هەولێر ڕێگەیان نەدا بەکەسوکارەکەى سەردانى بکەنو دوێنێ یەکشەممە دایکى شێروان سلێڤانهیی کۆچی دوایی کرد.
ڕاشیگەیاند، مامۆستا شیروان تەها سلیڤانەی مامۆستایەکی خەمخۆری بادینانە و لەسەر داواو مافی خەڵک ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕفێندرا و تا ئیستا لە زینداندایە.
سهرهڕای چەندین ناڕهزاییه ناوخۆییو نێودهوڵهتی لهسهر دۆسیهی دهستگیركردنی چالاكوانانو ڕۆژنامهنوسانی بادینان بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاکانیانو ئازادکردنیان، بەڵام دادگای دوی تاوانهكانی ههولێر سزای شەش ساڵ زیندانى بەسەر پێنج لەو دەستگیرکراوانە سەپاندو دادگای تەمیزی هەرێمیش پەسندیکرد.