دایکانی "هیواژین" میراسی کورد لەسەر لوتکەکانی ئابیدەر زیندوو دەکەنەوە
کۆرۆڵی دایکانی "هیواژین" لە پارکی منداڵانی شاری سنە گۆرانییەکی کرمانجی بە ناوی "ئێز هاتیم" لە لایەن شەهریبان، گۆرانیبێژی کورد پێشکەش کرد.
سانیا مورادی
سنە- بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم، پارکی منداڵان لە شاری ئابیدەر، لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە میوانداری گروپی دایکانی "هیواژین"، گۆڕدرا بۆ قۆناغێکی شادی، کە دەنگی دایکان لە وتنەوەی گۆرانی کرمانجی "ئەز هاتیم" "هاتووم"، کە ئاوازی شەهریبانە، هەوای پڕکرد لە مێلۆدی و هەیەجان و خۆشی بڵاووبووەوە.
ئەم کۆراڵە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ١٢ دایکەوە دامەزراوە، ئێستا شانازی بە نزیکەی سێ سەد ئەندامەوە دەکات و بەسەر چوار گروپدا دابەشکراون، هەموو شەممە و یەکشەممەیەک، بەیانیان و ئێواران، بۆ پرۆڤە پڕ سۆزەکانیان کۆدەبنەوە، ئەم ژنانە پەیوەست بوون بە "هیواژین" کە نوێنەرایەتی هیوایەکی نوێ و دەربڕینی بوێرانەی دەنگێکە کە ساڵانێکە بێدەنگ کراوە، دەرفەتێکە بۆ دۆزینەوەی واتای نوێ لەناو یەکدەنگی و سەختییەکانی ژیاندا.
دایکانی "هیواژین" ئەو ژنانەن کە ساڵانێکی زۆریان تەرخان کردووە بۆ خزمەتکردنی خێزانەکانیان و ئەوانی دیکە، ئێستاش دەرفوتی ئەوە دەدۆزنەوە کە هەندێک کات بۆ خۆیان تەرخان بکەن، هەروها بە هەڵبژاردنی گۆرانی کلاسیک و ڕەسەنی کوردی، کە هەرجارێک لە بەرهەمی گۆرانیبێژانی ناودارەوە هەڵدەبژێردرێن، نەک هەر میراسی کولتووری زیندوو دەکاتەوە بەڵکو ساتێکی پشوو لە ئازار و فشارەکانی ژیانی ڕۆژانە پێشکەش دەکات.
گۆرانی "ئەز هاتیم"ی شەهریبان گۆرانیبێژی کوردە، ئاوازەکانی گەشت و خۆشەویستی و ئاهەنگێک بۆ خاک پێکەوە دەبەستێتەوە، شەهریبان لە ڕێگەی ئەم گۆرانییەوە هەوڵدەدات گوێگر بباتە گەشتێک بەناو کوردستان و ناوچەکانی دەوروبەریدا، بانگهێشتیان دەکات بۆ بەشداریکردن لە بینینی جوانییەکانی سروشت و قووڵایی مێژوو.
تێکستەکان ئاماژە بە چیای سیپان، دەریاچەی وان، شاری هەمەدان، چیرۆکی مەم و زین لە جزیری بۆتان، چیای هێندرین، شاری کەرکوک و سنوورەکانی کوردستان دەکەن، کە هەموو ئەمانە وێنەیەکی دەوڵەمەند بە هەمەجۆریی کولتووری و سروشتی دەکێشن، هەروەها کەسایەتییە ئەدەبی و سۆزدارەکانی وەک خەجا و سیامەند، فەرهاد و شیرین و مەم و زینیش دەردەکەون، کە پەیوەندی خۆشەویستی و دۆستایەتی نێوان شاعیر و بینەرەکەی بەرجەستە دەکەن.
دەستەواژەکانی وەک "جوان و ئازیز، ئەی بووک/کچی کوردستان" وەک بەڵگەی سەرسامی بە بابەتەکە و شانازی بە خاکەوە دەردەکەون، ئەم کارە هونەرییە بە ڕۆحی سەربەخۆیی و هاوسۆزییەوە دەبینرێت، ڕەنگدانەوەی جوانی سروشت و کولتووری کوردییە و بە زمانی شیعریی، تێکەڵەیەک لە خۆشەویستی و ڕێزگرتن و قەدرزانی بۆ خاک و هاوڵاتیانیی پێشکەش دەکات.
چالاکییەکانی "هیواژین" ئێستا سنووری شاری سنەیان تێپەڕاندووە و تا شارەکانی وەک مهاباد و تاران درێژ بووەتەو، کلیپە نوێیەکەی گروپەکە کە گۆرانی "شەهریبان"ی تێدایە، هاوسۆزی و هیوا و ژیانی پڕ لە زیندووی ژنان بەرجەستە دەکات، لەگەڵ ئەو ژنانەی کە لە هەموو نۆتێک و گۆرانییەکدا، بابەتی ئەزموون و بەرخۆدان و ژیانی ژنان دەگێڕنەوە.