دامەزراندنی "تۆڕی جیهانی ژنان" بۆ ژنانی ئەفغانستان
پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانیی ڕایگەیاند، کە دەست دەکات بە دامەزراندنی تۆڕێکی ژنان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی هاوخەمی لەگەڵ ژنانی ئەفغانیدا.
ناوەندی هەواڵ
لە دووەمین کۆبوونەوەی ئۆنلایندا لەگەڵ ٢٠٠ ژن لە ٢٢ وڵاتەوە پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی لە تورکیا-THEŞizedK، گفتوگۆتان لەسەر ڕێگاکانی هاوخەمیی لەگەڵ ژنانی ئەفغانی کرد و باسی لەوە کرد کە چارەنووسی ژنان لە ئەفغانستان و جیهاندا وەک یەکە و لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەر مافەکانی ژنان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە کە "ئیدارەی تاڵیبان مەترسییەکی جدییە لەسەر گەلی ئەفغانستان و بەتایبەتی ژنان و منداڵان".
بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا کە ٢١ ئاب بەڕێوەچوو، داوایان لە ژنانی هەموو وڵاتەکان کرد، کە فشار بخەنە سەر حکومەتەکانیان هەڵوێست وەربگرن پێش ئەوەی لە شەقامەکاندا خوێنی زۆر بڕژێت، وتیشیان: "بەسە، پێویستە بە دەنگێکی بەرزتر و زیاتر ڕێکخستوو داوای گۆڕانکاری بکرێت".
پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانیی پاش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کە "کۆبوونەوە جیهانییەکانی هاوخەباتی لەگەڵ ژنانی ئەفغانی" کە بە بەشداری چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە چەندین وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت، بەردەوام دەبێت و دەست دەکات بە کارکردن لەسەر دامەزراندنی "تۆڕی ژنان".
ت.پ