بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌، یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیا‌شار به‌رده‌وامن له‌ ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری و رایانگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ پاشا بەشتووە یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون و ئه‌وانه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان كردووه‌ پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌.

ڕوحا

 

ئەمینە شەنیاشار و کورەکەی فەرید شەنیاشار لە ١٤ی حوزەیرانی  ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسۆسی سەر بە پاڕێزگای روحا سێ کەسی بنەماڵەکەیان لە لایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە بە ناوی  ئیبراهم خەلیل یڵدزەوە کوژران، ئەو بنەماڵەیە ٢٧٩ ڕۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه پشووەو دادگای روحا کراوە نییە، ٢٧٩هه‌مین رۆژی چالاكیه‌كه‌یان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌ پرسوس ئه‌نجامدا.

 

ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویانكرده‌وه‌، "ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌كه‌ون، ئه‌وانەشی كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجامداوە پشتیان به‌ پاشا به‌ستووه‌. ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردووه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت لێخۆشبوونیان بۆ ده‌ربكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا لێیان خۆشنابێت".