بەهۆی لافاوەکەی بەڕازیل تا ئێستا ٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
تا دێت ئاماری زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەى شەوی شەممەی ڕابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس ماڵەکانی خۆیان چۆڵ کردووە و ٧٨کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
ئیدوارد لیتی، پارێزگاری هەرێمی "ڕیۆ گراندێ دو سول" لە باشووری بەڕازیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا دێت ئاماری زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەى شەوی شەممەی ڕابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە.
ئەوەیخستەڕوو، بەپێی دواین ئامار تا ئێستا زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس ماڵەکانی خۆیان چۆڵ کردووە و ٧٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، هەروەها ٧٤ کەس بێ سەروشوێنن و ٣٣٦ کەسیس برینداربوون و ٧٠%ی خەڵکی هەرێمەکە بێ بەشن لە ئاوی خواردنەوە.
لافاو چەندین شەقام و پردی لە چەندین ناوچەی ستوورەکەدا لە ناوبردووە، زریانەکە بووەتە هۆی هەرەسهێنانی زەویی و ڕووخانی بەشێکی بەنداوێک.