٦٩ خێزانی دێرەزوور لە کامپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان
٦٩ خێزانی دێرەزوور کە لە کامپی هۆل دەژین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆل گەڕانەوەی خۆبەخشی ٦٩خێزانی دێرەزوور کە لە کامپی هۆل دەژین پشتڕاستکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆل، ٦٩ خێزانی دێرەزوور کە لە ٢٥٤ کەس پێکهاتوون، لە ٨ی ئایار دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە، ١٨ هەزارو ٥٣٠ پەنابەری عێراقی، ١٦ هەزارو ٧٧٩ سوری، ٦ هەزارو ٤٥١ بیانی و ١١ کەسی نەناسراو لە کامپەکەداڤ دەمێننەوە.