بۆ ئایسەل توغلوک ١٠٠٠ ژن داوای پشتیوانی دەکەن
ژنانی کەمپەینی "دەستپێشخەری ١٠٠٠ ژن بۆ ئایسەل توغلوک" بۆ ئازادیی ئایسەل توغلوک کە سەرەڕای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی هێشتا لە زینداندایە، داوای ئازادییان کرد.
ئەنقەرە
"دەستپێشخەری ١٠٠٠ ژن بۆ ئایسەل توغلوک" بۆ ئازادکردنی ئایسەل توغلوک کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زیندانی کاندیرا دەستگیرکراوەو نەخۆشی مەترسیداری هەیە، خەبات دەکات و ڕۆژی هەینی ٢٢ی نیسان لەسەر دوایین بارودۆخی ئایسەل توغلوک لەبارەی کارەکانی دەستپێشخەرییەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سازدەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستپێشخەریەکەدا هاتووە: "ئێمەی ژنان شاهیدی تێکۆشانی مافی ژنان و ئاشتی و دیموکراسین کە ئایسەل توغلوک بە درێژایی تەمەنی ئەنجامی داوە، هەرچەندە ڕاگەیەندراوە، کە نەخۆشی سەختی هەیە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کە زیندانی کراوە چارەسەری تەندروستی بۆ ناکرێت، دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت، بەڵام ئێمە شاهیدی ئەوەین کە ئازادکردنی بە بڕیاری سیاسی ڕاگیراوە".
بانگی پشتیوانی
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک هەزار ژن سوورین لەسەر بەرزکردنەوەی دەنگمان بۆ ئایسەل توغلوک، ماوەیەکی زۆرە دژی ئەوەی کە ئایسەل توغلوک سەرەڕای کێشەی تەندروستی ئازاد ناکرێت دەنگمان بەرز دەکەینەوە و سوورین لەسەری، بەم پێداگرییەوە ئێمە وەک ژنان لە هەر چوار لای وڵات و جیهان دەژین و بە واژۆی خۆمان کۆدەبینەوە، ڕۆژی هەینی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢:٠٠بە بەشداری ئەو قسەکەرانەی کە زانیارییەکان هاوبەش دەکەن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکەین، بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە بۆ بەهێزکردنی هاودەنگیی ژنان و بەردەوام بوون لە پشتگیری ئایسەل توغلوک و هەموو زیندانییە نەخۆشەکان".