ڕاپرسییەک: ٨٤٪ پێیان وابوو لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورکیا هۆکاری شکست دەبێت

بە پێی ڕاپرسییەکە تایبەت بەوەی تا چەندە ئومێد بە پرۆسەی ئاشتی هەیە؟ ٢٧.٥٪ بە زۆر باشە دەنگیانداوە و هاوکات ١٦٪ـی ئامادەبوان بە ڕادەیەکی کەم لەگەڵ پرۆسەکەدان، ٣١.٧٦٪ـی ئامادەبوان لەگەڵ پڕۆسەکەدان و ٨٤٪ پێیان وابوو کە دەوڵەتی تورکیا هۆکاری شکست دەبێت.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ ٨ یلە شاری سلێمانی دیداری “دووای ساڵێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەوکوێ؟” بەڕێوەچوو دووای پێشکەشکردنی پانێڵەکان لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە ڕاپرسییەک لەناو بەشداربووانی دیدارەکە ئەنجام درا، کە تێیدا زۆرینەیان بە شێوەیەکی ئەرێنی لە پڕۆسەکە و هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادییان ڕوانی و پشتیوانییان لێکرد.

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕاپرسییەک لەناو دیداری “دووای ساڵێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەوکوێ؟” بەڕێوەچوو، ڕۆژنیوز ئەنجامی ڕاپرسییەکە ئاشکرا دەکات.

 

بە پێی ڕاپرسییەکە تایبەت بەوەی تا چەندە ئومێد بە پرۆسەی ئاشتی ٢٧.٥٪ بە زۆر باشە دەنگیانداوە و هاوکات ١٦٪ـی ئامادەبوان بە ڕادەیەکی کەم لەگەڵ پرۆسەکەدان.

 

هاوکات ٣١.٧٦٪ـی ئامادەبوان لەگەڵ پڕۆسەکەدان و ٨٤٪ پێیان وابوو کە دەوڵەتی تورکیا هۆکاری شکست دەبێت، لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پڕۆسەکە.

 

هەر لە چوارچێوەی ڕاپرسییەکەدا، تایبەت بە ئازادی ڕێبەر عەبدولا ئۆجالان، ٣٥.٢٩٪ پێیان وایە ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەبێت.

تایبەت بە هەنگاوە کردارییەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستانیش ٥٢.٩٤٪ هەنگاوەکانی تەڤگەری ئازادییان بە زۆرباشە هەڵبژاردووە و پشتیوانی لێدەکەن.

 

هەر لە ڕاپرسییەکەدا سەبارەت بە ئەگەری بەردەوامی پڕۆسەکە بەم شێوازەیە، ٢٣.٥٢٪ـی بەشداربوان پێیان وابوو کە تەڤگەری ئازادیی لەسەر هەڵوێستی ئێستای بەردەوام دەبێت، هاوکات ٦٥٪ـی ئامادەبوانیش پێیان وایە، کە پێویستە تەڤگەری ئازادیی ڕێگای فشاری مەدەنی بەکاربێنێت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.