بەهۆی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان خۆپیشاندان لە ئوسترالیا ئەنجامدرا

دوابەدوای کوشتنەکانی ئەم دواییە، خەڵکی ئوسترالیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای جێبەجێکردنی یاسای تایبەت بە توندوتیژی دژی ژنان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە شاری ملبورن کە گەورەترین شاری ئوسترالیایە ناڕەزایەتییان دەربڕی، ئەم خۆپیشاندانانە لە سەرتاسەری ئوسترالیا وەک کاردانەوەیەک دژی ئەو توندوتیژیانە بوو کە دژی ژنان ئەنجامدەدرێت ڕێکخرابوو،  خۆپیشاندەران داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی نیشتمانی و دانانی یاسای توندیان کرد بۆ ڕاگرتنی.

 

مارتینا فیرارا، ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان دەڵێت: بەنیازین کارێک بکەین بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخەی ژنانی تێدایە، هەروەها ڕێگەیان پێبدرێت چیرۆکەکانیان باس بکەن و باری دەروونی خۆیان ڕوونبکەنەوە، داواش لە حکومەت دەکەین ئەم ڕێکارە بە حاڵەتێکی لەناکاو لەبەرچاو بگرێت و دەستبەجێ هەنگاو بنێت.

 

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لەو خۆپیشاندانانەی کە لە کانبێرای پایتەخت ئەنجامدرا، وتی: توندوتیژی دژی ژنان لەو وڵاتەدا بۆتە قەیرانێکی نیشتمانی، چونکە ئەمساڵ بە تێکڕا لە هەر چوار ڕۆژێکدا ژنێک لە ئوسترالیا دەکوژرێت.

 

خۆپیشاندەران حکومەتیان بە بەرپرسیاری ئەو توندوتیژیانە دەزانی کە بەسەر کۆمەڵگەی ئوسترالیادا بڵاوبووەتەوە بەتایبەت ئەو مامەڵانەی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت.