یاسا
-
"پێویستە یاسا بۆ پاراستنی مافی کرێکارانی ناوماڵ دابین بکرێت"
ئایە سالم لە کۆمەڵەی میسری بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە چەتری یاسایی هەبێت بۆ مافەکانی کرێکارانی ناوماڵ.
-
سەمیرە موحیا: پێویستە لە یاسای خێزاندا هەڵاواردن لە دژی ژنان لاببرێت
بڕیارە لە مەغریب دەست بە گۆڕانکاری لە یاسای خێزاندا بکرێت و سەرۆکی فیدراسیۆنی یەکێتی مافەکانی ژنانیش دەڵێت: هیوادارین ئەو گۆڕانکارییە هەڵاواردن لەسەر مافەکانی ژنان نەهێڵێت.
-
"تێکۆشانی ژنانی مەغریب بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەموو مافەکانیان بەدەستدێت"
ئەمینە شان، چالاکوانی مەغریبی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای گۆڕینی یاسای جیاکاری کرد کە ڕێگری لە ژنان دەکات لە جێبەجێکردنی مافەکانیان لە کۆمەڵگەی مەغریبدا.
-
یاساکان لە بەرژەوەندی پیاوانن و مافی ژنان پێشێل دەکەن
سەڕەڕای هەموارکردنەوەی یاساکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٨دا، بەڵام لە دادگاکانی هەرێم و عێراقدا بەشێک لە یاساکان کاریان پێناکرێت، پارێزەرێکیش دەڵێت: ئەو یاسایانەی لە هەموارکردنەوەی یاسادا پێشنیارمان کرد جێبەجێ نەکران.
-
"ناتوانیت داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە داگیرکەرێک بکەیت"
ژنانی چالاکوان باسیان لە کاریگەری سیستمی خۆبەڕێوەبەری و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، هەروەها پێشێلکاری و هێرشە دووبارەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر شاری عەفرینی داگیرکراو شەرمەزار کرد.
-
جیابوونەوەی یەک لایەنە بارێکی دیکە بەسەر شانی ژنانەوە
بە پێی ماددەی ٣٩ی یاساکانی هەرێمی کوردستان جیابوونەوەی یەکلایەنە بەبێ ئامادەبوونی ژنان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: ژنان لە دوای جیابوونەوە ڕووبەڕووی کێشەی کۆمەڵگە و خێزانەکانیان دەبنەوە.
-
لە ١٤٤ ماددەی دەستووری عێراقدا تەنها لە شەش ماددە ناوی ژن هێندراوە
عێراق ماوەی ١٩ ساڵەی پێنجەم دەستووریدا، خاوەن دەستوورێکی پڕ کەم و کورتە، لە ناویدا باسکردنی ژنان و پرسەکانی تایبەت بە ژنان کەمترین گرنگی پێدراوە، ئەمەش وایکردووە تا ئێستا عێراق خاوەن ئەقڵیەتێکی دواکەوتوو بێت بەرامبەر بە ژنان.
-
ئیشراق مەستاسی: هاوسەرگیری منداڵان دەستدرێژی زایەندییە
هەموارکردنەوەی یاسای خێزانی مەغریب لە ساڵی ٢٠٠٤ و سەرەڕای بەرزکردنەوەی تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری بۆ ١٨ ساڵ، کۆتایی بە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا نەهاتووە.
-
"بێبەشکردنی دایکانی کرێکار لە شیردان توندوتیژی دەروونییە"
هەرچەندە یاسای مەغریب دانی بەوەدا نا کە چەند کاتژمێرێکی شیردان بۆ ژنانی شیردەر هەیە دوای ئەوەی لە چواردە هەفتەی مۆڵەتی دایکبوون دەگەڕێنەوە، بەڵام هەندێک لە خاوەنکارەکان ڕێگە نادەن.
-
پەیمان عیزەدین: یاسا لە جێگەیەک نابێت بە کولتوور ئەگەر تیایدا سەروەر نەبێت
جێبەجێنەکردنی یاسا وەک خۆی و دەستێوەردانی حزبەکان لە جێبەجێکردنی و بە تایبەت لە کەیسەکانی ژناندا، وایکردووە هاوڵاتیان متمانە بە دادگا و یاساکان نەکەن و پەنا ببەنە بەر سوڵحی عەشایەری.
-
پارێزەر عائیشە کەلاع: پێویستە کۆتا بۆ نوێنەرایەتی یەکسان جێبەجێ بکرێت
عائیشە کەلاع، سەرۆکی هەماهەنگی ژنانی پارێزەر بۆ یەکسانی، ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی عەقڵیەتی پیاوانەوە نوێنەرایەتی ژنان لە ڕێکخراوەکانی یاسادا نییە و پێویستە کۆتا جێبەجێ بکرێن.
-
نەعیمە خوشان: یاسا هەیە نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بە ژنان و پێویستە هەموار بکرێتەوە
نەعیمە خوشان، ئەندامی کۆمەڵەی تەلدات، ئاماژەی بەوەکردوە، ١٩ ساڵ بەسەر پەسەندکردنی یاسای خێزانی لە مەغریب تێپەڕیوە، مافەکانی ژنان دەتواندرێت بە گۆڕینی یاسا بەرزبکرێتەوە، کە ماددەی جیاکاری دژی ژنان دەگرێتەوە.
-
چالاکوانێکی تونس بێدەنگی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکات
جەنات کەداشی، سەرۆکی کۆمەڵەی فێمێنیستی "حەوا" جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکان لە تونس و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە، بۆ ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لەو ناوچانەدا.
-
ژنانی مەغریب داوای گۆڕینی یاسای خێزان دەکەن
ژنانی مەغریب ئاماژە بەوەدەکەن، یاسای خێزانی کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر پەسەند کرا، چیتر لەگەڵ کۆمەڵگەی مەغریبدا ناگونجێت و دەبێت گۆڕانکاری نوێ لەو یاسایەدا بکرێت، تا شکۆی ژنان دەشکێنێت.
-
ئیمان ئەلحەلەف: یاسای خێزان دەرفەتێکە بۆ ژنان
ئیمان ئەلحەلەف، لە لیژنەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی ڕەققە هێشتا لەژێر کاریگەری ئەو کاتەن کە داعش ناوچەکەی داگیرکرد و وتی: هەندێک ژن هێشتا ناتوانن لەماڵ بچنە دەرەوە، بەڵام ئێستا یاسای خێزانی هەیە.
-
لە ماوەی ٥ ساڵی تەمەنی پەرلەمان، پرسەکانی ژنان و توندوتیژی گرنگی پێنەدراوە
لە ساڵی ٢٠١١وە یاسای بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی خێزانی کاری پێدەکرێت، بەپێی شارەزایان یاساکە پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە و سەرەڕای هەوڵەکان تا ئێستاش هەموار نەکراوەتەوە، پەرلەمانیش گرنگی بەو یاسایە نادات.
-
"توندوتیژی دژی ژنان لە یەمەن کێشەیەکی کۆن و بەردەوامە"
ئیشراق مەقتەری،دادوەر ئاماژەی بەوەکرد شەڕی یەمەن بووەتە هۆی زیادبوونی ئاستی توندوتیژی دژ بە ژنان و بڵاوبوونەوەی توندوتیژییەکان و بارگرانیە لەسەر ژنان.
-
ڕازاو گوڵی: حزبەکان ڕێگە خۆشکەرن بۆ دروستبوونەوەی سوڵحی عەشایەری
لە پێشتردا دابونەریت و ئەقڵیەتی پیاوسالاری زاڵتر بووە و بۆ چارەسەری کێشەکان پەنایان بردووەتە بەر سوڵحی عەشایەری، کە مافەکانی ژنان پێشێل دەکات و ڕازاو گوڵیش دەڵێت: هێشتا حزبەکان هۆکاری سەرهەڵدانەوەی سوڵحی عەشایەرین.
-
ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دیجیتاڵی بوون ڕاپۆرت نادەن
ژنان کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دیجیتاڵی دەبنەوە ترسیان لەوە هەیە کە لەلایەن کۆمەڵگە و ژینگەوە ڕەت بکرێنەوە و بڕیار دەدەن ڕاپۆرت نەدەن.
-
دواکەوتنی کەیسەکان لە دادگادا ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەکاتەوە
لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ دا ٧٦٦ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوژینان زیادی کردووە، پارێزەرێکیش دەڵێت: ئەو ژنانەی سەردانمان دەکەن، دەڵێن چەند ساڵە هاوژینەکەم خیانەتم لێدەکات و توندوتیژیم بەرامبەر دەکات، بەڵام بۆ ئەوەی خەڵک پێم نەڵێن بێ هاوژین نەمویستووە جیاببمەوە