"یاساکان ژنان لە توندوتیژی ناپارێزن"

زاهیە عەمومو، ئەندامی کۆمەڵەی هاوڵاتیبوون و یەکسانی ئاماژەی بەوەدا کە یاساکانی ئێستا ژنان لە توندوتیژی ناپارێزن و داوای کرد، کە پێویستە هەندێک ستراتیژی ڕوون بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی مەغریب دیاری بکرێت.

حەنان حارت

 

مەغریب- دیاردەی توندوتیژی لە مەغریب زیاتر دەبێت، هەرچەندە یاسای ١٠٣.١٣ پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان زیاتر لە پێنج ساڵە بوونی هەیە، بەڵام ناتوانێت ژنان لە توندوتیژی بپارێزێت.

 

زاهیە عەمومو، ئەندامی کۆمەڵەی هاوڵاتیبوون و یەکسانی، ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە یاسای ١٠٣.١٣ هەموار بکرێتەوە کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و وتی: ژنانی مەغریب لە یاساکە ڕازی نین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەرچووە، یاساکە ڕوون نییە، هەندێک تێبینی هەیە کە پەیوەندی بە سزاکانەوە هەیە، ڕاستە لە یاسادا سزای لەسێدارەدان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خاڵی شاراوەمان لە جێبەجێکردنیدا دۆزیەوە، بەتایبەتی کاتێک کەسێک سکاڵای کردبێت، دەتوانرێت بۆشایی لە یاساکەدا بدۆزرێتەوە بۆ ڕزگاربوونی تاوانبار.

 

گەورەترین کێشە سەلماندنی ڕووداوەکانە

زاهیە عەمومو ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین کێشەی ڕووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژیی ژنان شێوازەکانی سەلماندنە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: توندوتیژی دژی ژنان لە شوێنە تایبەتەکاندا ڕوودەدات، ئەمەش وادەکات سەلماندنی توندوتیژی قورس بێت، ئەگەر شایەتحاڵ نەبێت، ژن ناتوانێت سکاڵا بکات، بۆیە گرنگە یاسای باش دابنرێت لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، پرسی توندوتیژی دیجیتاڵی لە جیهان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەبێت و بۆ ئەوەش پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاساکان هەیە.

 

لە یاساکەدا گرنگی بە توندوتیژی دیجیتاڵی نەدراوە

زاهیە عەمومو ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە یاسای ١٠٣.١٣ تیشکی خستۆتە سەر توندوتیژی دیجیتاڵی، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ٣ شوێن دەرچووە و وتیشی: بەهۆی مەترسی توندوتیژی دیجیتاڵییەوە، حاڵەتی هەوڵی خۆکوژی زۆر بووە، کە زۆرێک لە کچان قوتابخانەکانیان جێهێشتووە، زۆرێک لە ژنان کارەکانیان یان شارەکانیان جێهێشتووە، بەهۆی تەشەنەسەندی ئەم شێوازی توندوتیژییە، ئێمە وەک کۆمەڵە بیرمان لەوە کردەوە یاسایەک پێشنیاز بکەین بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی، بۆیە دەبێت دەنگمان بەرز بکەینەوە و بڵێین بەسە توندوتیژی دیجیتاڵی، هەروەها ڕێوشوێنی چالاکمان گرتەبەر بۆ توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان.

 

لە کۆتایدا زاهیە عەمومو سەبارەت بەو پڕۆژەیەی کە کۆمەڵەکە پێشنیاری کردووە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی وتی: پێشنیار دەکەین چوارچێوەیەکی یاسایی ڕوون بۆ تاوانەکانی توندوتیژی دژی ژنان و کچان هەبێت.