هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران بایکۆتی کامپی ئۆلۆمپیادیان کرد

١٤ یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران بایکۆتی کامپی ئۆڵمپیادیان کرد چونکە فیدراسیۆن ئەو بەڵێنانەی پێیان داون جێبەجێیان نەکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەئێران 14 یاریزان بەهۆی ئەو بەڵێنانەی کە لەلایەن فیدراسیۆنەوە درابوون و جێبەجێ نەکراون، بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیاد کە لەلایەن هەڵبژاردەی ژنانەوە ڕێکخرابوو، بایکۆتی خولی دووەمیان کرد.

 

زانراوە ئەو ژنانەی یاری تۆپی پێ دەکەن بە هۆی بارودۆخی کامپەکەوە گونجاو نین و دوای ئەو سەرکەوتنەی کە لە جامی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەدەستیان هێناوە خەڵاتەکانیان پێنەدراوە، هەروەها بلیتی فڕۆکە بۆ یاریزانەکان دابین نەکراوە تا بەشداری لە کامپی ئۆڵۆمپیاد بکەن.

 

وا دانرابوو کە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ١ی نیسانەوە بچنە میانمار.