بە دەستێکەوە یاریزانێکی عێراقی مەدالیای زێڕ لە پارالۆمپیکی پاریس بەدەستدەهێنێت

نەجلە عیماد، یاریزانی عێراقی، یەکەم مەدالیای زێڕی بۆ وڵاتەکەی لە مێژووی پێشبڕکێکانی پارالۆمپیکدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە یەک دەستەوە لە یاریی کۆتایی ڕکابەرییەکانی تێنسی سەر مێزدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنیت.

ناوەندی هەواڵ

 

نەجلە عیماد بووە یەکەم وەرزشکاری عێراقی کە لە مێژووی بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیکدا مەدالیای زێڕی بەدەستهێناوە، هەروەها یەکەم وەرزشکاریشە کە مەدالیای زێڕ بۆ شاندی عێراق لە میانی یارییەکانی پارالۆمپیک لە پاریس بەدەستبهێنێت.

 

ئەو یاریزانە عێراقییە تەمەن ١٦ ساڵە، دوێنێ، ٧ی ئەیلوول، مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە سێ یاری بەرامبەر بە یەک یاریی لە ڕکابەری ئۆکراینی، مارینا لینۆڤچێنکۆی بردەوە.

 

دوای سەرکەوتنەکەی، نەجلە عیماد ڕایگەیاند کە سەرکەوتنەکە بەبێ پشتیوانی خێزانەکەی و لیژنەی پارالۆمپیک و فیدراسیۆنە بەردەوامەکەی و ڕاهێنەرەکانی و هاوڕێ یاریزانەکانی و هەموو ئەو کەسانەی کە بە درێژایی ژیانی وەرزشی پاڵپشتییان دەکرد، بەدەست نەدەهات.

 

نەجلە عیماد لە تەمەنی دە ساڵییەوە دەستی بە یاری تێنسی سەر مێز کردبوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئەندامی لەشی لە قۆڵ و قاچیدا لەدەست دەدات بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی باوکییەوە لە پارێزگای دیالە.