یاریزانێکی گەرمیان ژمارەی پێوانەیی شکاند

یانەی وەرزشی کەلار بڵاویکردەوە، یاریزانێکی گەنجی یانەکەیان لە ڕاکردنی ٨٠٠ مەتر ژمارەی پێوانەیی کوردستانی شکاند، کە ماوەی ١٢ ساڵە ئەو ژمارە پێوانەیە نەشکێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یانەی وەرزشی کەلار لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی شکاندنى ژمارەیەکى پێوانەى لەلایەن یاریزانێکی گەنجی یانەکەیان بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

 

یانەی وەرزشی کەلار بڵاویکردووەتەوە، کچە یاریزانێکی گەنجی یانەکەیان بە ناوی کەوسەر محەمەد لە ڕاکردنی ٨٠٠ مەتر ژمارەی پێوانەی کوردستانی شکاند.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی ١٢ ساڵە ئەو ژمارە پێوانەیە نەشکێندراوە.