ئارینا سابالینکا، نازناوی پاڵەوانیەتی مەدریدی بەدەستهێنا

یاریزانێکی ٢٥ ساڵ نازناوی پاڵەوانییەتی تێنسی جیهانیی ژنانی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

٦ی ئایار، ئارینا سابالینکا، یاریزانی بێلاڕوسی نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی مەدرید لە پایتەختی ئیسپانیا بەدەستهێنا.

 

ئەمە سێزدەهەمین نازناوە لە ژیانی وەرزشیدا ئارینا بەدەستی هێنابێت، دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە و پێش ئەوەش لە پاڵەوانێتی ئەدلاید سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە بووەتە سەرکەوتووترین یاریزان بە ٢٩ بردنەوە لە کاتێکدا ئەو یاریزانە تەنها ٢٥ساڵە.