نەخۆشی پێست لە کامپەکانی ئیدلب بڵاودەبێتەوە

بڵاوبونەوەی نەخۆشی پێست لەناو پەنابەراندا لەو کەمپانەی نزیک زبڵن و خزمەتگوزاریان نییە و نزیکن لە ئاوەڕۆی سەر کراوە سەریهەڵداوە.

 

زوهێر ئەل-ئیدلبی

ئیدلب -  لە کامپەکانی باکوری سوریا، چەندین نەخۆشی پێست بەربڵاون، بەتایبەتی لە کامپە قەرەباڵغەکان کە خاوێنی و چاودێری تەندروستیان کەمە.

 

بڵاوبوونەوەی پیسبوونی ژینگە لە نزیک کەمپەکان و نەبوونی ئاوی خواردنەوە و بوونی کەناڵی ئاوەڕۆی کراوە یەکێکە لە هۆکارە هەرە باوەکان کە دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشیە مەترسیدارەکانی پێست لە نێوان کۆچبەراندا بەتایبەتی لە نێو منداڵان.،

 

هەیسەم ئەلدەهدو تەمەن ١٢ ساڵ کە پێستی بە درێژایی هەموو جەستەی تێکچووە، ناتوانێت شەوانە بخەوێت و شەرمیش دەکات لە چادر بڕواتە دەرەوە بەهۆی خورانی زۆرەوە.

 

ناتوانێت کوڕەکەی بباتە لای پزیشکی پسپۆڕ

 هەیسەم ئاماژەبەوەدەکات ماوەی زیاتر لە مانگێکە تووشی نەخۆشییەکە بووە بەبێ ئەوەی هیچ دەرمانێک بەدەست بهێنێت، بەڵام دایکی، سەلام ئەل خەتیب، دەڵێت کە بارودۆخی ئابووری سەختیان نەیهێشت کوڕەکەیان ببات بۆ پزیشکێکی پسپۆڕ، ئەمەش پێویستی بە پشکنین هەیە ئەوەش خەرجی زۆری دەوێت، "لەگەڵ هەیسەم چووم بۆ پەیمانگای تەندروستی ئازاد، بەڵام دەرمانی کاریگەر و گونجاویان پێنەدا، بەهۆی نەبوونی شارەزاییەوە کە بووە هۆی ئەوەی کوڕەکەم تا ئێستا ئازار بچێژێت".

 

 دایکی هەیسەم ئامای پێکرد کە سێ ساڵ پێش ئێستا کۆچیان کردووە بۆ شارۆچکەی کەنسافە لە باشووری ئیدلب و هاوژینەکەی بە دەگمەن کارێک دەدۆزێتەوە.

 

هیچ چارەسەر و دەرمانێکی هەمیشەیی بۆ نەخۆشیەکانی پێست نییە

دایکی سەلام بەکری کە کچەکەی ئازار دەچێژێت ڕایدەگەیەنێت پێشتر پێنج کەسی دیکە لە خێزانەکەی تووشبوون وتیشی: "خەڵک بەخێرایی ئەم دۆخە بڵاو دەکەنەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە کەمپەکان تووشبوون، لەبارەی ئەو نەخۆشیەوە هیچ نازانین، بۆیە ناتوانین هیچ بکەین، ئەوە نەخۆشییەکی پێستی ڤایرۆسییە، بە وتەی تاکە دەرمانساز لە کەمپەکە کە بۆمانی ڕوونکردووەتەوە و هەندێک مەڵحەمی پێستی پێداوین ئەمە تەنها کەمێک خوران و ئازار کەم دەکاتەوە".

 

ئەو بە غامگینییەوە بەردەوامی داو وتی: "نەخۆشییە ڕۆژانەکان بوونەتە بەشێک لە ژیانمان ئەو دۆخەی ئێمە لێرە دەژین بارودۆخی ژیان نییە من نازانم تا چەند دەتوانین لەم ژینگە بۆن ناخۆشەدا بەرگە بگرین".

 

چونکە منداڵان هەمیشە پێکەوەن، نەخۆشییەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە

سەفا ئەلعەلووش، پسپۆڕی پێست پێیوایە کە سەختە منداڵانی نەخۆشی پێست لە منداڵە تەندروستەکانی تر جیابکرێنەوە بەوەش بڵاوبوونەوە و هەوکردن لەناو کامپەکاندا زیاد دەکات باوترین هەوکردنەکان لە کەمپەکان بریتین لە نەخۆشی لیشمانیا، خوران، و هەندێک نەخۆشی پێستی تر.

 

دەشڵێت: "نەبوونی پاکی و نەتوانین لە کڕینی کەرەستەی پاککەرەوەی گرانبەها بەهۆی تێکچوونی باری ئابووریەوە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە هەروەها و نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاگادارکردنەوە".

 

"پێویستە دامەزراوەکان کێشەی نەخۆشییەکانی پێست بەجدی وەربگرن"

داواشی لەسەرجەمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە پزیشکییەکان کرد کەکێشەی نەخۆشییەکانی پێست لەکەمپەکاندا بەجدی وەربگرن و کار بۆ کەمکردنەوەیان بکەن لەڕێگەی زیادکردنی چاودێری و خزمەتگوزاری و دابینکردنی دەرمانی پزیشکی بەخۆڕایی، نزیکەی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئاوارە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا دەژین کە زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەمپیان لە باکوری ئیدلب هەیە و سەدان کامپیآ کە پێداویستی ژیانیان نییە.