خواردنی چەوەندەر کرادری هەرس چالاک دەکات

خواردنی چەوەندەر چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستە، بۆیە هەموو مرۆڤێک پێویستە ڕۆژانە چەوندەر بخوات.

ناوەندی هەواڵ

 

چەوەندەر، ڕووەکێکی زستانەیە، جۆرێکی سەوزە و زیندوو و گشتگیرە، بە تام و بۆنێکی خاکی ناسراون، چەوەندەر ماددەی خۆراکی زۆری تێدایە و پڕە لە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی ڕووەکی پێویست کە زۆربەیان تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە، بە تام و چێژن و ئاسانن بۆ زیادکردنی تام بۆ خۆراک لە خواردنەکانی وەکو چەوەندەری برژاوی بەڵسامیک، هوموس، سوورکراوە و زەڵاتە، لەنێو چەندین خواردنی تردا.

 

ماددە خۆراکییەکانی ناو چەوەندەر

چەوەندەر کالۆری کەمی تێدایە، بەڵام ڤیتامین و کانزای بە نرخی زۆرە، لە ڕاستیدا نزیکەی هەموو ئەو ڤیتامین و کانزایانە لەخۆدەگرن کە جەستەت پێویستی پێیە.

 

لێرەدا تێڕوانینێکی گشتی بۆ ئەو ماددە خۆراکیانە دەخەینەڕوو کە لە ژەمێکی (١٠٠ گرام)ی چەوەندەری کوڵاودا دەبینرێت، ئەوانیش، چەوری، پرۆتین، کاربۆهیدرات، فۆلات، ڕیشاڵ، مەگنیسیۆم، مس، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، ڤیتامین C، ڤیتامین B6.

 

سوودەکانی چەوەندەر

چەوەندەر بە تایبەتی دەوڵەمەندە بە فۆلات کە ڤیتامینێکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گەشەکردن و تەندروستی دڵ، هەروەها بڕێکی باش مەنگەنیزی تێدایە کە بەشدارە لە دروستبوونی ئێسک و میتابۆلیزمی ماددە خۆراکیەکان و کارکردنی مێشک و زۆر شتی تر.

 

چەوەندەر ڕێژەیەکی زۆر لە مسی تێدایە، کە کانزایەکی گرنگە و پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و دروستکردنی هەندێک گواستەرەوەی دەماری، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی پەستانی خوێنت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بێت، دەتوانێت ئاستی وەرزشی باشتر بکات.

 

یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن، تەندروستی هەرس باشتر دەکات، پاڵپشتی تەندروستی مێشک دەکات، هەندێک تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە، یارمەتیدەرە لە هاوسەنگکردنی وەرگرتنی وزە، بەتام و ئاسانە بۆ ئەوەی لە خۆراکەکەتدا جێی بکەیتەوە.