سیاسەت
-
سارا ڕەزا: پێویستە وەکو ژنان لەسەر ڕێگە و ڕێبازی ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی بەردەوام بین
دەوڵەتی تورکیا بەردوامە لە تیرۆرکردنی ژنانی پێشەنگ و ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیش دەڵێت: بەردەوامی بە ڕێبازی شەهیدان دەدەین.
-
شەمێران مەروکل: ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەنگاوێکە بەرەو پێکهێنانی پەرلەمان
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق دەتوانێت داهاتووی هاوپەیمانییە سیاسییەکان بخاتەڕوو، کە دەبێتە بناغەیەک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت.
-
"دەسەڵات تۆمەت بۆ ڕۆژنامەنووسی ئازاد دروست دەکات"
ڕۆژنامەنووسان لە ئەرکی داکۆکیکردن لە مافی خەڵکی و دەرخستنی پرسە هەستیارەکان ئەرکیان گۆڕاوە بۆ ڕوماڵکردنێکی ڕۆتینی بابەتەکان، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: دەسەڵات تۆمەت بۆ ڕۆژنامەنووسی ئازاد دروست دەکات.
-
چالاکوانانی عێراق: کاندید کردنی ژنان هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی حزبەکاندایە
ژمارەیەک لە چالاکوانانی فێمێنیستی عێراق جەختیان لەوەکردەوە، ژمارەی ئەو ژنانەی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن هێندەی ئەوە گرنگ نییە کە خاوەنی بیر و بۆچوون بن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەیان و بەرەوپێشبردنی دۆخی ژنان.
-
کۆتای ژنان؛ یاسا مافی ژنان بۆ نوێنەرایەتی سیاسی دەچەسپێنێت
١٠ ئەندام لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی لوبنان پێشنیارێکیان واژۆ کرد بۆ یاسای کۆتای ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بە ئامانجی پێشکەشکردنی بۆ پەرلەمان و پەسەندکردنی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتی ناوخۆدا.
-
ژنانی لیبیا: بەشداری ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەتوانێت گۆڕانکاری بکات
ژنانی چالاکوانی لیبیا جەختیان لە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە کردەوە لەبارەی گرنگی بەشداریکردنی ژنان لە بواری سیاسی و پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و پەرلەمان و سەرۆکایەتییەکاندا.
-
"ژنان زۆرترین کاریگەری بارودۆخی ململانێیان لەسەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە گۆڕەپانی ململانێکان و کێبڕکێی نێودەوڵەتی، بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیە، پێویستە ناوچەکە بگاتە دۆخی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و داڕشتنی سیستمێکی ناوچەیی کە توانای جوڵاندنی ناوچەکە هەبێت لە دۆخی پارچەپارچەبوونەوە بۆ بنیادنان.
-
"دەوڵەتی تورکیا شۆڕشی ژنان وەک مەترسییەک دەبینێت، بۆیە هێرش دەکات"
پەنجەوین عەلی، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، گەلی هەرێم لەهەموو پێکهاتەکان هەڵوێستیان هەبووە کە پێکەوە سیستمی خۆبەڕێوەبەری مسۆگەر بکەن.
-
شلێر مەحمودی: ئێران و تورکیا سەروەری خاکی هەرێم و عێراق دەبەزێنن
شلێر مەحمودی چالاکوانی مافی ژنان باسی لەوەکرد، وڵاتانی دراوسێ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، بە تایبەت دەوڵەتی تورکیا، کە دەیەوێت سنووری دەسەڵاتەکەی فراوان بکات لەسەر حیسابی کورد و خاکی کوردستان.
-
سازە عەبدوڵا: دەبوو حکومەت چارەسەری پرسە نەتەوەییەکانی بکردایە
ململانێی حزبە دەسەڵاتدارەکان ڕەوشی خەڵکی بەرەو قەیرانی قوڵتر بردووە، چالاکوانێکیش دەڵێت: دەسەڵات خەڵکیان بێ هێز کردووە و وایکردووە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانیان بیرچێتەوە، کە ئەمەش بۆ خۆی دەستی داگیرکارە.
-
کەمی ڤیتامین D کاریگەری لەسەر تەندروستی ژنان دەکات
٪٨٠ی ژنان لە ئێران بەدەست کەمی ڤیتامین D دەناڵێنن، کە سەرچاوە سەرەکییەکەی تیشکی خۆر و بەهۆی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێوە جەستەی ژنان ناتوانێت هەڵی بمژێت.
-
سیاسەتمەداران ڕەخنە لە کردارەکانی تورکیا و دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی ژن دەگرن
سیاسەتمەدارانی لایەنە جیاوازەکان لە ناوچەی کۆبانی هەرێمی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەخنەیان لە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی پەرلەمانتار هودا کایا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە گرت.
-
"بە ئیرادەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیستمەکە تێکدەشکێت"
سەمیرا محەمەد عەلی، وتەبێژی ماڵی ژنانی فورات دەڵێت: ڕژێمی ئێران هێرشێکی گەورە دەکاتە سەر پێشەنگەکانی ڕاپەڕین، ڕووخاندنی سیستمی ئێران بە تێکۆشانی ژنان ئەنجام دەدرێت.
-
سەما بەکتاش : بەرخۆدان و هەڵوێستی گەل بەرامبەر هێرشەکان گەورەترین هێزە
سەما بەکتاش، وتەبێژی پەیەدە و هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکان وتی: دەوڵەتی تورکیا پێشەنگایەتی سیاسەتی قڕکردنی کوردەکان دەکات، بۆیە هەموو دەرفەتەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
-
فەوزیە عەبدی: ناکۆکییەکانی ئێستا ئاماژەیە بۆ جەنگی جیهانی سێیەم
فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە کۆبانێ ئاماژە بەوەدەکات، ڕووداوەکانی ئێستا ئاماژە بە دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەم دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
-
وتەبێژی کۆنگرەی ستار: دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بە ئامانج دەگیرێن
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان وتی: پێویستە پێکەوە شۆڕشەکەمان بپارێزین و بیکەینە شۆڕشێکی جیهانی.
-
"قومارکردن پلانگێڕییەکی دەوڵەتە داگیرکەرەکانە بۆ فریودانی گەنجەکانمان"
ژنان زەرەرمەندی یەکەمن لە دۆخی قەیراناوی وڵاتان و بە تایبەت باشووری کوردستان، بەهۆی تەشەنە سەندنی قومارکردنی پیاوانەوە، بوونەتە داشی دامەی یاریەکی دروستکراوی دەستی دەسەڵات.
-
بڕیارنامەی ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ڕاستی ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو نەگۆڕاوە
سێ ساڵ دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە ١٣٢٥ی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش پەسەند کرد، ڕاستی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو نەگۆڕاوە.
-
"خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت"
ڕیهام حجۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ باسی لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: سەربەخۆیی شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت.
-
"تیرۆری سیاسی لە چوارچێوەی شەڕێکی دەروونی تایبەتدا بەڕێوە دەچێت"
دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی سیاسەتی بە سیخوڕکردنی ژنان و تیرۆرکردنی ئازادیخوازان دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر باشووری کوردستاندا بسەپێنێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: ئەم سیاسەتە شەڕێکی دەروونی تایبەتە.