سیاسەت
-
“ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامی دانە بە شوێنپێی تێکۆشانی شیرین عەلەمهولی"
بێریڤان یونس، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە ١٤ەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلەمهولیدا وتی: ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی بە شوێنپێی تێکۆشانی شیرین عەلەمهولی دا.
-
"ڕاگەیاندنی ئازاد پردی پەیوەندی نێوان گەل و شۆڕشە"
لەگەڵ ئەو تێکۆشانە بێ وێنەیەی کە دەکرێت، هێرشێکیش هەیە بۆ سەر ڕاگەیاندنکاران کە لەناو دەزگا میدیاییە ئازادەکاندا کار دەکەن، لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوونی هەیە، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: ژنان پێشەنگایەتیش دەکەن و بە ئامانجیش دەگیرێن.
-
"عەقڵیەتی پیاوان هەوڵدەدات ژن لە نوێنەرایەتی سیاسی دوور بخاتەوە"
خەدیجە ڕاجی، چالاکوانی سیاسی خەڵکی مەغریب، ڕایگەیاند، ئەو فشارە کۆمەڵایەتیانەی کە ژنان بە درێژایی ژیانی سیاسی ڕووبەڕووی دەبنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵیەتی پیاوان و هەوڵێکە بۆ دوورخستنەوەیان لە سیاسەت.
-
"لێکەوتەکانی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان کاریگەری لە گوزەرانی خەڵک دەکات"
زەکیە سەعید، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنەکانی گۆڕان، دەڵێت: ژنان دەتوانن لە داهاتوودا بەبێ کۆتا دەنگی باش بەدەستبهێنن و ببێتە داکۆکی کارێکی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە.
-
"لە جەنگدا ژنان وەک نامووس بەکاردەهێنرێن"
ڕوناک مەجید باسی لە بەکارهێنانی ژنان وەک کاڵا کرد، کە هەمیشە لە جەنگدا ژنان وەک نامووس بەکاردەهێنرێن، بەڵام ژنانی کورد ئەو ڕێڕەوەیان گۆڕی و توانییان شەڕ دژی داعش بکەن و ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە.
-
"هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەبێتە دەستکەوتێک بۆ ژنان"
ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە باسی لە گرنگی ڕێژەی٥٠%ی بۆ ژنان کرد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردو وتی: هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەبێتە دەستکەوتێک بۆ ژنان.
-
"تورکیا بۆ مەرامە سیاسیەکانی خۆی لە کورد نزیک دەبێتەوە"
ڕاز قادر، مامۆستا و چالاکوان، دەڵێت: لە ڕێگەی پەروەردەوە دەتوانین بەرەنگاری دوژمن ببینەوە، پەروەردە دەتوانێت نەوەیەکی بەهێز پەروردە بکات، کە سەر بۆ هیچ دوژمنێک دانەنەوێنێت.
-
"مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وا لە ژنان دەکات ڕووبەڕووی جەنگی جیهانی سێهەم ببنەوە"
سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی دەڵێت: لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانی دەدەن، ژنان دەمرن و پیاوان ژیان دەکەن.
-
ڕۆژنامەنووسێکی کۆیە: هێرشەکان شکستی ئەردۆغان دەردەخات
ئاسکە جەعفەر ئاماژەی بەوەدا، لە تورکیا دەستبردن بۆ میدیای ئازاد بابەتێکی چاوەڕوان کراوە، بەڵام لە وڵاتێکی وەکو بەلجیکا درێژکراوەی سەرکوتی میدیای ئازاد و لە هەمووی گرینگتر بردنە ژێر پرسیاری بانگەشەی ئازادی و دیموکراسییە.
-
ڕۆژنامەنووسێک: هێرشەکان دەرخەری ترسی دەسەڵاتە لە میدیای ئازاد
شەیدا حەسەن، ڕۆژنامەنووس باسی لەوەکرد، کە هێرشەکانی سەر میدیای ئازاد دەرخەری ترسی دەوڵەتانە لە میدیای ئازاد و نیشاندانی داگیرکاری.
-
ڕوناک مەجید: ئەنجامی هەڵبژاردنی تورکیا کاریگەری لەسەر باشوور هەیە
ڕوناک مەجید، ئەندامی تەڤگەری ئازادی دەڵێت: باشووری کوردستان دەتوانێت هەمان هەڵوێستی باکووری کوردستانی هەبێت، وەک مامۆستایان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری رژانە سەر شەقامەکان و توانیان مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا بچەسپێنن.
-
"چارەسەر بە سووریایەکی دیموکراتیک پێکدێت"
مادلین عوبێد، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی ناوچەی تل تەمر ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی خۆبەڕیوەبەری سووریای دیموکراتیکە نەک ناوەندی، داوای لە حکومەتی شام کرد لەسەر مێز دانیشێت بۆ چارەسەرێک.
-
"ئامانجی دەوڵەتی تورکیا چۆڵکردنی ناوچە سنووریەکانە"
زوڵفان غەریب باسی لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان کرد و وتیشی: وڵاتی تورکیا بە قەیرانێکی گەورەی دارایی و ئەمنیدا تێپەڕیوە، دوایین هەڵبژاردنی وڵاتەکەش ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی تورکی ڕازی نیە لە توانای دەسەڵاتداری تورکیا.
-
"ژن وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دەسەڵاتی پیاوان سەیر دەکرێت"
زەکیە مەرینی، چالاکوانی بواری ژنان کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردنی پەرلەمانتار نورەدین مادیان بە پەرلەمانتار ڕافیعە مەنسووری و وتی: ژنان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر حوکمڕانی پیاوان سەیر دەکرێن.
-
هەنا عامری: نەبوونی متمانه به تواناکانی ژنان دیمەنی سیاسی پیاوسالاریی دروستکردووه
کۆمەڵەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە تونس نیگەرانن لە کەمبوونەوەی ترسناکی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی ناوخۆیی.
-
"شارەوانییەکان ناوەندی سەرەکی خزمەتکردنی گەلن"
سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە پیرۆزبایی سەرکەوتنی دەم پارتی لە باکووری کوردستان دەکات و دەڵێت: پێگەی شارەوانییەکان پێگەیەکی هەستیارە و لە باکووری کوردستانیش سیستمی هاوسەرۆکایەتی جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانە.
-
عەزیزە مستەفا: داب و نەریتەکان ڕۆڵیان هەیە لە کەمبوونەوەی ئامادەبوونی ژنان لە سیاسەتدا
بەشداریکردنی سیاسی ژنان زۆر گرنگە و پێویستی بە کاری ورد و هاوکاری دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری لەم دۆسیەیەدا، بەهۆی ئەو توانایەی کە کاریگەری لەسەر واقیعی ژنان و بوونیان لە دیمەنی گشتیدا هەیە.
-
"کورد لە هەر کوێیەک چادرێکی هەبێت تورکیا بە مەترسی دەیبینێت"
پارچەبوونی لایەنە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی پێشێلکاری سەروەری خاکەکەی لەلایەن تورکیاوە دەکاتەوە، تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیش دەڵێت: هەوڵی تورکیا لەناوبردنی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستانە.
-
"بەهۆی بەرژەوەندی سیاسیی پیاوسالارییەوە ڕێگری لە ژنان دەکرێت"
دیاری فەرەیدون، چالاکوانی بواری ژنان و ڕۆژنامەنووس دەڵێت: بەهۆی باڵادەستی سیاسەتمەداران لە چەند کەسێکی دیاریکراودا قۆرخکراوە، ئەستەمە ژنان بتوانن بەو پێگەیە بگەن کە دەیانەوێت.
-
ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی: پێکدادانەکان توندوتیژی زیاد دەکەن
نیعمەت بەدرەدین، ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی شەڕی هێزە دەسەڵاتدارەکان بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس ماڵەکانیان جێبهێڵن و پێکدادانەکانی ئێستا توندوتیژی دژ بە ژنان زیاد دەکات.