سیاسەت
-

"بەهێزکردنی هاودەنگی بۆ سووریایەکی دیموکراتیک پێویستە"
سەما بەگداش، وتەبێژی پەیەدە سەرنجی بۆ ڕۆڵی ژنان لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ژنان بونیادنەری سیستم و کۆمەڵگەی دیموکراتیکن و داوای لە هەموو ژنانی سووریا کرد کە "هاودەنگیتان بۆ سووریایەکی دیموکراتیک بەهێز بکەن.
-

"١٥ی تەباخ، نیوسەدە لە خەباتی چەکداری دەگۆڕدرێت بۆ خەباتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"
ویژدان نورەدین، مامۆستای مێژوو دەڵێت: ١٥ی تەباخ یەکەم پاڵنەری شەهید ساکینە جانسز بوو لە زیندانەکانەوە، ١٥ی تەباخ شۆڕشێکی گەورەی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
-

داواکارییە مەدەنی و سیاسییەکان تەڤگەری ژنانی مەغریبیان یەکخست
هۆشیاری نوخبە ژنانی مەغریب بە هۆی تێوەگلانیان لە ڕێکخراوە چەپەکان و پارتە پێشکەوتنخوازەکان کە بەشێکیان قەدەغە کران، وەک ڕێکخراوی ٢٣ی ئادار، لە قاڵب درا، ئەم نوخبانە بەشدارییان لە دامەزراندنی تەڤگەری ژناندا کرد کە خەبات بۆ یەکسانی و مافەکانی ژنان دەکەن.
-

''بوونی تورکیا لە عێراق هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەری نەتەوەیی و دۆخی ئاسایش خراپتر دەکات''
ژنانی چالاکوانانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامی بوونی سەربازی تورکیا لە چوارچێوەی خاکی عێراقدا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق پێکدەهێنێت.
-

ئەلیف حەمو: یەکێتی نەتەوەیی لە یەکڕیزی ژناندایە
ئەلیف حەمو، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، جەختی لەوەکردەوە کە ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لە یەکخستنی ڕیزەکانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریدا، خەبات و یەکدەنگی ژنان لە نێوان ئەو گرژییە سیاسی و سەربازییانەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە گرنگە.
-

ژنە پەرلەمانتارێکی عێراقی لە کاندیدبوونی خۆی دەکشێتەوە و ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە سیاسەتدا ئاشکرا دەکات
پڕۆسەی سیاسی لە عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری بەرچاو دەبێتەوە کە پەیوەندییان بە گەندەڵی و لاوازی چاکسازی و نەبوونی ڕوونییەوە هەیە، کە کاریگەرییان لەسەر سیستەمی هەڵبژاردن و بەشداریی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە هەیە.
-

"گەلی کورد ئەگەر بیەوێت مافەکانی سەد ساڵەی خۆی بەدەست بخات دەبێت پڕۆسەی ئاشتی بگەیەنێتە سەرکەوتن"
بێریڤان محەمەد، چالاکوان دەڵێت: ئەو تێکۆشانەی گەلی کورد ماوەی چەندین ساڵە ئەنجامی دەدات، دەوڵەتی تورکیای ناچار بە مێزی گفتوگۆ لەگەڵ کورد کردووە.
-

ژنانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشتی دەردەبڕن
ژنانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشتی دەردەبڕن و دەڵێن: پرسی ئاشتی ئومێدی گەورەی کوردە لە هەر پارچەیەکی کوردستان بێت.
-

مەترسیەکانی سەر باشووری کوردستان کاریگەری لەسەر ژن جیدەهێڵێت
باشوری کوردستان ساڵانێکە بەهۆی ململانێ حزبیەکان وڕێکنەککەوتن لەسەر کورسی دەسەلاتداری لەمەترسیەکی ڕاستەقینەدایەو ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژنان دەبێت.
-

"لەناوبردنی چەک ئارەزووی ئاشتی نیشان دەدات نەک خۆبەدەستەوەدان"
لەنێوان خەباتی شەڕڤانی و خەباتی سیاسیدا، کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەو ئامانجەیە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدوایدا دەگەڕێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و پاراستنی مافی گەلان.
-

دەنگی ژنێک لە حەلەب لەبەرامبەر ئامادەنەبوونی ژنان لە دانیشتنەکانی هەڵبژاردن بێدەنگی دەشکێنێت
بەردەوامی دوورخستنەوەی ژنان لە دیمەنی هەڵبژاردن و سیاسیدا، پرسیاری بەرچاو لەبارەی ڕاستەقینەی گۆڕانکاری لە سووریای نوێ و ئامادەیی دەسەڵاتە بەرپرسیارەکان بۆ بەشداریکردنی ژنان لە بڕیاردان، نەک وەک فۆرماڵیتییەک، بەڵکو وەک توخمێکی کارا و کاریگەر دەوروژێنێت.
-

هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی؛ نەخشەڕێگایەک بەرەو سووریایەکی دیموکراتیک
لەناو ئەو گێژاوەی کە لە ئێستادا زەمینەی سیاسی سووریای گرتۆتەوە، جێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی وەک مۆدێلێک بۆ دەستووری سووریا گرنگییەکی زۆری هەیە، بەو پێیەی گشتگیرە و مافەکانی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات.
-

"دادپەروەری گوازراوەی ڕاستەقینە لە سووریا بەبێ نوێنەرایەتی ژنان ناتوانرێت بونیاد بنرێت"
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی زنجیرە وۆرکشۆپەوە کاردەکەن بۆ تیشک خستنەسەر گرنگی بەشداری ژنانی سووریا لە پرۆسەکانی دادپەروەری گوازراوە، بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان بۆ دڵنیابوون لە دانپێدانان بە ئازارەکاندا.
-

"پرسی ئاشتی بە لەناوبردنی چەک بە کۆنگرەیەکی پەکەکە، گەلی کورد هەنگاوی پڕاکتیک دەنێت"
هاوژین شەهید فەخرەدین دەڵێت: لەناوبردنی چەک بۆ بەدەستهێنانی ئەو فەلسەفە و ئایدیایەیە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێگە چارەیەک بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری کوردستان و تورکیا ئاماژەی پێکردووە.
-

"ناساندنی ناسنامەی بیندراوی ناکاتی لەلایەن حکومەتی کاتییەوە لە کاتێکدایە کە سوورییەکان بەدەست بارودۆخی سەختی ژیانەوە دەناڵێنن"
حکومەتی کاتی سووریا دەستپێکردنی ناسنامەیەکی نوێی ناکاتی و سروودی نیشتمانی ڕاگەیاند، هەنگاوێک کە بە ئامانجی دامەزراندنی قۆناغێکی نوێ دوای چەندین ساڵ شەڕ و دابەشبوون پێناسە دەکرێت، بەڵام ئەی کاتی خۆی؟
-

ئاگربەست لەسەر پلێتێکی گەرم... سەرەتای چارەسەرە یان پێشەکییە بۆ تەقینەوەیەکی نوێ؟
ئایا ئەم ئاگربەستە کاتیەی نێوان ئیسرائیل و ئێران هێمنیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، یان تەنیا ماسکێکە بۆ ڕووخانی نزیکی ڕژێمی ئێران؟ هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان، دانوستانە سەختەکان بەردەوامن.
-

"چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە"
ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە شەڕی ئێران و ئیسرائیل قەیرانی ئێستا قووڵتر دەکاتەوە، چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
-

"لە دوای ئاگربەست ئاستی گەشەکردن و پێشکەوتنی وڵات بە ڕۆڵ و کاراکردنی ژنان لە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیان دەپێورێت"
دڵپاک تاهیر مامۆستای زانکۆ دەڵێت: پرسی ئەتۆمی لە ئێران و تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جەنگی ئیسڕائیل و ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستی بە پێکەوە دەستبەرداربوونی پرسی تیرۆرە.
-

سارا ڕەزا: مێژووی ژن مێژوویەکی نەنوسراوەیە
سارا ڕەزا، چاودێری سیاسی، دەڵێت: هەمیشە ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان بەدوای ئازادی ژنەوە بووە و خەباتەکەشی لەسەر ژن بووە.
-

لە سایەی شەڕی ئیسرائیل و ئێراندا غەززە بەرەو کوێ دەڕوات؟
بارودۆخی کەرتی غەززە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران ئاڵۆزتر بووە، غەززە بووەتە دڵی هاوکێشەیەکی ناوچەیی کە لە گۆڕاندایە، لە نێوان پەراوێزخستن و پەرەسەندندا دەلەرزێت.