"بەردەوامی ئاژاوەگێڕییەکان ئەگەری شەڕی ناوخۆی سووریا زیاد دەکات"

سووریا هێشتا قوربانی گرژیە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانە، ئەمەش لە ئەنجامی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی جیهادیەکانی هەتەشە لە دژی پێکهاتەکانی سووریا.

ناوەندی هەواڵ

 

گەلی سووریا بەدەست دەرئەنجامەکانی ساڵانێک لە شەڕ و دەستێوەردانەکانی دەرەکی دەناڵێنێت کە قەیرانەکەیان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان قۆستەوە، ئەم دۆخە بەردەوام بوو لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی گروپی جیهادی هەتەشە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، لە یەکەم مانگەکانی دەسەڵاتی خۆیەوە پێشێلکاری دژی ژنان و پێکهاتە جۆربەجۆرەکانی سووریا ئەنجام داوە و ململانێی خێڵی بڵاوکردوەتەوە.

 

بە  ڕۆشنایی ئەم ڕاستیە پڕ لە گێژاوەدا، ڕۆڵی گەنجان و ژنانی پێشگایەتی شۆڕش وەک پایەیەکی بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە گفتوگۆیەکی هەمەلایەنەی سوریا و سووریا دەردەکەوێ کە مسۆگەری یەکگرتوی وڵات بکات و لەسەر بناغەکانی دادپەروەری و ئاشتی بونیاد بنێتەوە.

 

"ڕۆڵی ژنان و گەنجان لە بونداتنانی ئایندەیەکی سەقامگیر بۆ سووریا"

ڤالێنتینا عەبدۆ، هاوسەرۆکی ئۆفیسی ڕێکخراوی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە قامیشلۆ، شۆڕشی سووریای بە دەرفەتێک پێناسە کرد، بەڵام شۆڕشێک کە لەدەستچوو، شۆڕشی سووریا وەک دەرفەتێک بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ دەستیپێکرد، بەڵام زلهێزە بیانییەکان دەستوەردانیان لە پرسی سووریادا کرد و هێڵ و ستراتیژی خۆیان کێشا بۆ ئەوەی سودمەندی سەرەکی بن لەو قەیرانەی وڵاتەکە توشی بووە، ئەم زلهێزانە هەوڵی درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی خۆیان دەدەن بەسەر سووریادا، بەڵام درک بەوە ناکەن کە سوریا بەبێ پێکهاتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە هەمەچەشنەکانی ناتوانێت بژی.

 

باسی لە ڕاستی گەلی سووریا کرد لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، وتیشی: حکومەتی بەعس هەمیشە سیاسەتی یەکلایەنە و سەرکوتکردنی پراکتیزەکردوە، کە ئەمەش بارگرانی لەسەر گەلی سووریا دروستکردوە، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هیوای گەلی سووریا بۆ ژیانێکی دیموکراتی و دادپەروەرانە گەڕاوەتەوە، بەڵام ڕاستیەکە جیاواز بوو، پێشێلکاری دەستیپێکرد، کوشتن و تاڵانکردن پراکتیزەکرا، ژنان پەراوێز خران، هێرشەکانیش دژی هاوڵاتیان بەبێ لێپرسینەوە بەردەوام بوو، لەکاتێکدا حکومەت پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەم پێشێلکاریانە کەیسی تاکەکەسین.

 

ڤالێنتینا عەبدۆ پێی وایە، ئەو ئاژاوەگێڕییە بەردەوامەی لە سووریادا هەیە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە، دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەو وڵاتە، وتی: گەلی سووریا ڕۆژانە بە دیمەنی ترسناکی کوشتن و ڕفاندن و دەستدرێژی و دزیکردن لە خەو هەڵدەستن، کە ئەمەش ئاژاوەیەکی گەورە لە وڵاتدا دروست دەکات، هەست دەکەن حکومەتی کاتی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان ناکات، بەڵکو زیاتر خزمەت بە بەرژەوەندی وڵاتانی سەرمایەداری دەکات، بڕیارەکانی بەشداری کۆمەڵایەتی تێدا نییە، ئەمەش وا دەکات دەرگای دەستێوەردانی دەرەکی بکرێتەوە و قەیرانی سووریا ئاڵۆزتر بکات، ئەم دۆخە ڕەنگە ببێتە هۆی شەڕێکی ناوخۆی بەرفراوان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی کاتی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانیان ناکات، بەڵکو خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتە سەرمایەدارەکان دەکات، و بڕیارەکانی بەشداری کۆمەڵایەتیان تێدا نییە، لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی و پاشەکشەی سووریای بەدواوە بێت.

 

جەختی لەسەر پێویستی بونیادنانی سووریایەکی یەکگرتو و کۆبوونەوە لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کردەوە، وتی: لە سەرەتای شۆڕشەوە خۆبەڕێوبەری ئامادەی خۆی بۆ گفتوگۆی سووریا و سووریا وەک تاکە چارەسەر دووپاتکردوەتەوە، هەوڵی گفتوگۆ هەبووە، بەڵام زۆر گرنگە ئێمەی سووری دان بە قورسای دۆخەکە و گرنگی یەکڕیزیدا بنێین، بەتایبەتی لەم ماوەیەدا کە چارەنوسی گەلی سووریا دیاری دەکات.

 

ڤالێنتینا عەبدۆ جەختی لەوە کردەوە: کە ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە، وەک ژنان و گەنجان، هەوڵەکانمان چڕتر بکەینەوە و خۆمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سووریاییەکان ئامادە بکەین، چونکە ئێمە ئەوانەین کە پێشەنگایەتی شۆڕشمان لە ڕۆژئاوا کرد و بەردەوامدەبین، پێویستە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستا بکەین، بۆ پەرەپێدانی چارەسەر و گفتوگۆ بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕێکی ناوخۆی گەورە و چارەسەرکردنی قەیرانەکە، پێویستە ناوچەکانمان بە گیانی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل بپارێزین،  ئامادەی خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک پەرە پێبدەین، ئێمە سەرکەوتو بووین لە پاراستنی ناوچەکانمان لە چەتەکانی داعش، ئێستاش دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ڕێگای سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پرۆژەی دیموکراتی سووریا لە ڕێکخستنەوە دەستپێدەکات، وتیشی: پێویستە زیاتر خۆمان ڕێکبخەین و ئەم ئایدۆلۆژیایە لە سەرتاسەری سووریادا بڵاوبکەینەوە، چونکە ڕێکخستن ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیەی کە وڵاتەکە دەخاتە مەترسیەوە، زلهێزە جیهانی و سەرمایەدارییەکان بە دوای قوڵترکردنی قەیرانی سووریا و سەپاندنی پلانێکن کە زیان بە بەڕژەوەندیەکانی گەلی سووریا بگەیەنن، بۆیە داوا لە گەلی سووریا دەکەین کە یەکڕیزی بەدی بهێنن، ئیرادە و هەڵوێستێکی یەکگرتویان هەبێت سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و ڕێگە نەدەن وڵاتانی دەرەوە دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکەن، پێویستە دەنگەکانمان و هێزی خۆمان یەکبخەین بۆ بونیادنانی سووریایەک کە گشتگیر بێت و دادپەروەری تێیدا زاڵ بێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە چارەسەرەکە لە ئەستۆی سوورییەکاندایە و گەلی سووریا وەک یەک پێکەوە ژیاون، وتیشی: ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە چارەسەر لە دەستی سووریاییەکاندایە، کە دەبێت کۆببنەوە و لەسەر یەک مێز بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئایندە و یەکڕیزی سووریا، یەکگرتوی ئێمە مەترسییە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی دەستێوەردانکارن و هەوڵدەدەن ناتەبای و دووبەرەکی بچێنن.

"دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی قسەی ڕق و کینە دەبنەوە"

مریەم ئیبراهیم، دانیشتوی پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو پێشێلکاریانەی لە سووریا بە تایبەتی لە شارەکانی دیمەشق و سوەیدا و کەنارەکانی سووریا ڕوودەدەن بە پێشێلکاری دژی مرۆڤایەتی پێناسەکرد، دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە دەسەڵاتیان لە سووریا گرتە دەست، وڵاتەکە بوو بە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکی خێڵی، شەڕی ناوخۆ سەریهەڵدا لە دوای ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانەی لە دژی پێکهاتەکانی عەلەوی و دروز ئەنجامدرا، کە جیاوازی لە نێوان منداڵان و بەساڵاچوواندا نەبوو، جگە لەو پێشێلکاریانەی کە بە سووتاندنی دارستانەکانی کەناراوەکانی سووریا ئەنجام دران، کە بە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە.

 

ترسی خۆی لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا دەربڕی، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئاژاوەی ئاسایشی لە ناوخۆی سووریادا، کە بە سووتەمەنی قسەی ڕقاوی و هاندانی خێڵی و زانیاری هەڵەی ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن، وای لە کردوە کە ئاسایش و سەقامگیری نەبوو بێت، پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ زیادی کردوە، هیچ ڕێگریەکی یاسای نییە بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی زیاتر یان لێپرسینەوە لە تاوانباران، کە ئەمەش ترسی شەڕێکی ناوخۆی دیکەی لای دانیشتوانی چاندووە.

 

ئەزمونی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای وەبیرهێنایەوە کاتێک داعش ناوچەیەکی فراوانی کۆنترۆڵکرد، وتی: ئێمە هەمان ئەزمون ژیاوین، لە سەردەمی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی داعش لەلایەن داعشەوە توشی پێشێلکاری و تاوان بووین، بەڵام سەرەڕای جیاوازیە کولتووری و جوگرافیەکانی نێوانمان، هاودەنگی و پشتیوانیمان بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەربڕی، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گەلی سووریا یەکن، و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو تاوانانە ڕەتدەکەینەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخێکی ئاسایش و سەقامگیری بەخۆوە دەبینن، کە ئەمەش بەگوێرەی مۆدێلی پرۆژەی نەتەوەی دیموکرات کە لەسەر بنەمای پێکەوەژیان دامەزراوە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زلهێزە بیانییەکان هەوڵی تێکدانی ئەم پڕۆژە نێودەوڵەتیە سەرکەوتوە بدەن لەڕێگەی بەئامانجگرتنی ناڕاستەوخۆی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ زیندوکردنەوەی داعش، پێدەچێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێباک بێت لە تاوان و پێشێلکاریەکان، وتیشی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێباکانە لە تاوان و پێشێلکاریەکان دەرکەوتوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگی هەڵبژارد سەبارەت بە پێشێلکاریەکان، ئەمەش لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گڵۆپی سەوزی بۆ جیهادییەکانی هەتەشە هەڵبژاردوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژیانە و هاندانی و سووتەمەنی و بەردەوامکردنی ئەم پەرەسەندنە.

 

سەبارەت بەو دەستپێشخەرییانەی کە هاوڵاتیان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاریان لەسەر دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری پەرەسەندن، وتی: ئێمە بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو ململانێ خێڵەکیانەی کە لە دژی گەلی سووریا داڕێژراون خۆمای لێ بپارێزین، کە ئەمەش بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە بۆ ڕونکردنەوەی دوایین پێشهاتەکان و هۆکارەکانی پشت هاندانی ململانێ و هۆشیاری بەرزدەکەینەوە لە پێویستی نەبوونی بکێشرێنە ناو ئەم ململانێ و قسەی ڕقاوی و هەڵاواردن و پووچەڵکردنەوەی ئەم پیلانانەی کە دژی گەلی سووریا داڕێژراون.

 

جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژنان و گەنجان کردەوە لە ڕێگریکردن لە شەڕی ناوخۆ، "ژنان و گەنجان بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەن و بەشێکی ناوەکی پاراستنی کۆمەڵگەن، ئەوان گەورەترین بەرپرسیارێتی پاراستنی ناوچەکەیان لە ئەستۆیە لە ململانێی خێڵی ئێمە دەمانەوێت ئاشتی لە سەرتاسەری سووریادا زاڵ بێت، ئێمە بەشی ئەوەندە شەڕی خوێناویمان هەبووە، پێویستە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا یەکبگرن بۆ دوورکەوتنەوە لەم سیناریۆیە، هەڵوێستیان یەکگرتوو بێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پلانانەی کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەلامەتی و ڕاکێشانی سووریا بۆ شەڕی ناوخۆ دەدەن، ئەگەر هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلکارییانە نەگیرێتەبەر، سووریا دەچێتە شەڕی ناوخۆوە.