"سیستمی لامەرکەزی ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سووریایە"
جاندا محەمەد، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک سەرنجی بۆ ئەو قەیرانە ڕاکێشا کە لە سووریادا ئەزموون دەکرێت و ڕایگەیاند، مۆدێلی ناوەندی سووریا بەرەو قەیرانی قووڵتر دەبات، سووریا بەبێ سیستمێکی لامەرکەزی ناتوانێت لە قەیرانەکە دەربچێت.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- ئیدارەی کاتیی سووریا کە جیهادی هەتەشە هەوڵ دەدات بە زۆر مۆدێلی دەسەڵاتداری ناوەندی بسەپێنێت و سووریا بەرەو قەیرانێکی ئاڵۆزتر پاڵ بنێت، جاندا محەمەد، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بەو پرسە کرد.
"ئیدارەی کاتی هەنگاوی ئەرێنی بۆ سووریای نوێ نەناوە"
جاندا محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە سووریا بەرەو پرۆسەیەکی هەستیار و مەترسیدار دەڕوات و پێویستە هەنگاوی ئەرێنی بندرێت بۆ بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی خەڵک، وتی: دۆخی سووریا زۆر مەترسیدار و سەختە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ئیدارەی کاتی لە دیمەشق چەندین بڕیار و کۆنفڕانس و ناسنامەیەکی دیار و بەرچاوی ڕاگەیاند، بەڵام بەداخەوە هەموویان یەکلایەنە بوون، و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ڕەتکراونەتەوە و ڕۆڵیان تێدا نەخراوەتە نێو ئەو هەنگاوانەی کە ئیدارەی کاتی تا ئێستا گرتوویانە بەر هیچ کام لەخواستەکانی گەلی سووریایان بەدی نەهێناوە، بۆیە تا ئێستا سووریا بەرەو چارەسەر هەنگاوی نەناوە.
"ئیدارەی کاتی بەرپرسیارە لە هەموو کردەوە و توندوتیژییەکانی سووریا"
جاندا محەمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەلی سووریا لە دژی سیستمی بەعس ڕاپەڕیوە، چونکە سیستمەکە مافەکانی گەلی زامنی نەکردوە، گەلی سووریا هەمیشە خوازیاری ئاشتی و دەستورێکی دیموکراسی بووە کە تێیدا مافی هەموو گروپەکان و مافەکانی ژنان پارێزراو بێت، بۆ ماوەی ١٤ ساڵە گەلی سووریا لە ڕێگەی بەرخۆدان و خەبات و هەموو جۆرە ئازارێک زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، ماوەی ٩ مانگ بەسەر هاتنی ئیدارەی کاتی لە دیمەشق بەسەر دەسەڵاتدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی گەلی سووریا، بەداخەوە جگە لەوەش چەندین کردەوەی خراپ لە سووریا ڕوویانداوە، وەک هێرشەکانی سەر کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا، کە مەترسییەکی گەورە دروست دەکەن. ئێمە ئیدارەی کاتی لە دیمەشق بە بەرپرسیار دەزانین لە چالاکییەکان و توندوتیژییەکان کە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سووریا ڕوودەدەن، و دەبێت ئەرکە ئەمنییەکان و پاراستنی خۆی بۆ هەموو سووریا جێبەجێ بکات.
"مۆدێلی ناوەندی سووریا بەرەو قەیرانی قووڵتر دەبات"
جاندا محەمەد باسی لەوە کرد کە شێوازەکانی ئیدارەی کاتی کە لەلایەن هەتەشە لە سوریا جێبەجێ کراوە لەگەڵ هیوا و داواکارییەکانی گەلی سووریادا ناگونجێت و وتی: ئەو شێوازانەی کە لەلایەن ئیدارەی کاتیەوە جێبەجێ دەکرێن هەڵەن و پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و توێژە کۆمەڵایەتییەکانی سووریا بکرێت، بەڵام ئەمە نەکرا و کۆمەڵکوژی و کردەوەکانی سوپای سەوریا ئەنجامدرا دژی گەلانی سووریا بۆ جێبەجێکردنی مۆدێلێکی ناوەندی لە سووریا هەڵبژێردران، بەڵام ئەم مۆدێلەی کە دەیەوێت جێبەجێی بکات، سووریا لەو قەیرانە دەرناکات، بە پێچەوانەوە، دەبێت هەنگاوی گرنگ بۆ سووریا و بۆ ڕەزامەندی هەموو نەتەوە و ڕەنگێک بنرێت وەک بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی فراوان کە هەموو ڕەنگ و هێزەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی سووریا ئامادەبن و سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دادپەروەری و هاوکاری بونیاد بنرێت.
"بەبێ ئامادەبوون و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ژنان، سووریا بەرەو چارەسەر هەنگاو نانێت"
جاندا محەمەد ئاماژەی نەوەدا کە پرۆسه که له سووریا پرۆسەیەکی دووبارەو تادێت توندوتیژییەو بۆ سووریای دادپەروەرو یەکسان ڕۆڵی ژنان له بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەدا گرنگە، وتی: ئەو پڕۆسەیەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت پرۆسەیەکە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی، هەمووان ئەم پرۆسەیەیان بە پرۆسەیەکی نوێ پێناسە کردووە، بەڵام بەداخەوە دەبینین پرۆسەیەکی دووبارە و توندوتیژتر لە دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، زۆرێک لە ژنان لە سووریا لەم پرۆسەیەدا ڕفێنراون و کوژراون و دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر گەلان و لەلایەن ئەوانەوە سزا دەدرێن، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئیدارەی کاتی بەرپرسیارێتی ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوچانە دەگرێتە ئەستۆ.
ئەو سیاسەتەی لە سووریا جێبەجێ دەکرێت دوو لایەنی هەیە: لە لایەک ڕۆڵ و ئەرکی ژنان لە هەموو بوارەکاندا لە چوارچێوەی ئیدارەی دیمەشق ڕەتکراوەتەوە، لە لایەکی دیکەوە دەکوژرێن و دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و دەڕفێنرێن، ئێمە وەکو مەسەدە دەڵێین چارەسەری سووریا لە گەشەپێدان و دادپەروەری و دیموکراسی و چارەسەریدایە. تا ئەوکاتەی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆی ژنانی سووریا لە هەموو بوارەکانی ژیان و بڕیارداندا نەبێت، دۆخەکە بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.