"گەلی کورد ئەگەر بیەوێت مافەکانی سەد ساڵەی خۆی بەدەست بخات دەبێت پڕۆسەی ئاشتی بگەیەنێتە سەرکەوتن"
بێریڤان محەمەد، چالاکوان دەڵێت: ئەو تێکۆشانەی گەلی کورد ماوەی چەندین ساڵە ئەنجامی دەدات، دەوڵەتی تورکیای ناچار بە مێزی گفتوگۆ لەگەڵ کورد کردووە.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە پاش دەستپێکردنی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرپرسیاریەتێکی گەورە ڕووی لە هەر تاکێکی ئازادیخوازی کورد کردووە، لە ٢٧ی شوباتدا ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازی ئاشتی کرد، لە مێژە ڕێبەری گەلی کورد لە پارێزنامەکانیدا باس لە هەبوونی مێزی گفتوگۆ دەکات، باس لەوە دەکات ئەگەر مێزێکی گفتوگۆ هەبێت، بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی پێویست بە هەڵگرتنی چەک ناکات، نەهێشتنی دەروازەیەک بۆ پرسی ئاشتی کوردی ناچاری چەک هەڵگرتن کردوە، بەڵام لە ئێستادا کورد بەپێشەنگایەتی ڕێبەر لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستان بۆ پرسی ئاشتی دەکات، ڕۆژانە لە ڕێگەی هێرشەکانی دەڵەتانی دراوسێوە زۆرێک لە هاوڵاتیان ڕووبەڕووی شەهیدکردن و هێرشکردنە سەر خاکیان دەبنەوە، هەبوونی پرسی ئاشتی کاریگەری گەورەی لەسەر نەهێشتنی هێرشەکان بۆسەر کورد و شەهیدبووونی هاوڵاتیان لەسەر زێدی خۆیان دروست دەکات، بەڵام سەرەڕای هەبوونی ئەو هێڕشەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆسەر کورد ئەنجامدەدرێت، کورد دەست بۆ ئاشتی درێژدەکات، هەبوونی پرسی ئاستی تەنها لە وتارێکدا خۆی نابینێتەوە، بەڵکو بە پڕاکتیکی لە لایەن گەریلایان بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پرسی ئاشتی لە لایەن گەریلایانەوە بە پڕاکتیکی وەک نیازپاکی کورد بۆ ئاشتی ئەنجامدرا، لەدوای پرسی ئاشتی بە کۆنگرەی ١٢یەمینی پەکەکە یەکەم قۆناغی جێبەجێ دەبێت، پاشان لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانە و مێژوویدا بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەریلایانی پەکەکە نیازپاکی خۆیان بۆ پرسی ئاستی بە سووتاندنی چەکەکانیان دووپاتکردەوە، هەبوونی کۆنگرەی پەکەکە و لەناوبردنی چەک سەلماندی کورد پێشنیاری ئاشتی و دیموکراتیک دەکات.
"گەلی کورد بەهۆی متمانەنەکردن دەوڵەتی تورکیا هەردەم لە شکستی ئاشتی دەترسێت، بەڵام گەریلا بۆ ئاشتی چەکەکانیان سوتاند"
بێریڤان محەمەد چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد، پرسی ئاشتی لە ماوەی کەمتر لە پێنج مانگ چەندین هەنگاوی ستراتیجی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناوە، تەواوی مەڕاسیمەکانی پرسی ئاشتی نیازپاکی کورد بۆ دەوڵەتانی دراوسێ پشتڕاست دەکاتەوە، وتی: پارتی کرێکارنی کوردستان تەواوی نیازپاکی خۆیان بۆ پرسی ئاشتی ڕاگەیاندووە، سەرەڕای هەبوونی ئەو ترسە گەورەیەی گەلی کورد لە پرسی ئاشتی و لەناوبردنی چەک لە لایەن گەریلایانی پەکەکەوە، بە ئامانجی ئەوەی گەلی کورد لە ناوچەکەدا بۆ پاراستنی خۆی پشتی بە گەریلایانی پەکەکە لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەستووە، لە هەمانکاتدا متمانە نەکردنی گەل بە دەوڵەتانی دراوسێ، بەڵام گەریلایانی پەکەکە بەدەم بانگەوازی ڕێبەرەکەیانەوە بۆ پرسی ئاشتی هەنگاوی گەورەیان ناوە، گەولی کورد پێویستە بزانێت، گەریلایانی ئازادی پێش ئەوەی چەک هەڵبگرن بۆ دەستکەوتنی ئاشتی هێزێکی سیاسیی و فکری ئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتی هەمەلایەنەبووە لە ناوچەکەدا، هەروەها لە پەیامەکەدا ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت" هەنگاونان بۆ ئاشتی بە خواستی خۆمان و گەریلایانی پەکەکە دەبێت، لەمیانی لاوازی ئەو بڕیارە نادرێت بەڵکو لە میانی بەهێزی ئەو تەڤگەرە ئازادیخوازەیە"، هەروەها سەرچەم ئەو چاوپێکەوتنانەی لە ئیمڕاڵی و شاندی دەمپارتی و ئەنجامدانی مەڕاسیمەکان سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرگرتنی پڕۆسەکە لە داهاتوەیەکی نزیکدا دەبیندرێت.
"لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا پێویستە پڕۆسەکە بە یاسایی بکات"
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە گەل بە بڕوابوون لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بریاری پرسی ئاشتی بڕوانن، بەڵام جگە لە وتار لە دەوڵەتی تورکیادا تا ئێستا بە کرداری هەڵوێستیان دەرنەبڕیوە، ئەو هەنگاوانەی ئێستای تورکیا لە ئاست پڕۆسەی ئاشتیدا نییە، لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا پێویستە پڕۆسەکە بە یاسایی بکات، هانگاونان بۆ ئازادکردنی زیندانانی سیاسیی و و ئازادکردنی ڕێبەری پڕۆسەی ئاشتی کە مەرجی سەرەکی ئاشتی و داماڵینی چەکە لە لایەن گەریلایانی پەکەکەوە، هەروەها بڕیارە کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیادا بۆ دانانی دەستورێک بۆ پرسی ئاشتی و پێکەوەی کە چەندین ساڵە نکۆڵی لە کورد دەکات لە پەرلەماندا، کە لە پەرلەمانی تورکیادا ئەو دەستورەی کە یەک ئاڵا و یەک دەستوور دور لە مافەکانی کورد هەڵبوەشێتەوە، پێویستە دەوڵەتی تورک دەست بە هەبوونی ئەرکەکانی پێکەوەی و گۆڕانکاری دەستووری تورکیادا بکات، هەرچەندە لە دوای ١١ی تەمموزەوە لە پەرلەمانی تورکیادا چەنجارێک باس لە کورد کرا، باس لەوە کرا ئیدی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی تورکیادا کورد پارچەکانی دیکەدا بە هاوبەشی ژیان دەکەن، انپێدانانی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی زمانی کورد لە تورکیادا زیندانی ردنیان، بەڵام کورد چەندین ئامانجی گەورەتری هەیەم کە دەبێت تورکیا هاوشێوەی کورد تەواوی نیازپاکی خۆی بۆ پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتر لە باکووری کوردستان و تورکیادا بسەلمێنێت، لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، ناچارە پرسی ئاشتی هەڵبژێرێت، لە قسەکانی باخچەلی و ئەردۆغاندا هەبوونی لەدەستنەچوونی ئەو هەلە گەورەیەی لە دوای پرسی ئاشتیەوە دروستدەبێت لەدەست نەدەن، چونکە دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم ڕووبەڕووبونەوەی جەنگدا خۆی دەبینێتەوە، ئەو پڕۆسەیەی ئێستا ئەنجام دەدرێت، دەریدەخات کورد لە پێگەیەکی مەزندایە، ئەو تێکۆشانەی ئەنجامیداوە دەوڵەتی تورکی ناچار بە ڕێککەوتن لەسەر مێزی گفتوگۆ کردووە.
" لە دوای شەڕی سەد ساڵەی کورد و تورک، ئیدی پێویستە ئاشتی بەرقەرار بێت"
بێریڤان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ دەستپێکردنی ئاشتیدا بەردەوامی هەیە تا دوایی سووتاندنی چەک لە لایەن گەریلایانی پەکەکەوە، هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر گەریلایان و خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، وتی: هەر لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠دا تا ئێستا کورد بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ و پرسی ئاشتی هەوڵی داوە، بەڵام لەگەڵ هەبوونی پرسی ئاشتیدا لە ساڵانی پێشوتریشدا هێرشەکانیان بەردەوام بووە، هەر لە سەرەتای هەبوونی پرسی ئاشتیەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامی هەبووە، لە سەرەتاشەوە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەی بەوەکردووە، کە "بەشێک لەو دەوڵەتە کە بەرژەوەندیان درێژەدانە بە شەرڕ و هێرشەکان ڕەزامەندی بە هەبوونی پرسی ئاشتی نادەن"، لە مێژە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ دەستپێشخەری ئاشتیدا، بەشێک لە ڕێکخەران و سیاسەتمەداران لەگەڵ هەبوونی پرسی ئاشتیدا نەبوون، هەندێکجار بەهۆی هەبوونی پرسی ئاشتی لە تورکیادا سەرۆک کۆماری تورکیایان لە ناوبردووە، بۆیە تا ئێستا هێرشەکان بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، بۆیە وا دیارە کە پڕۆسەکە لە تورکیادا ناڕەزای ناوخۆی هەیە، هەبوونی هێرشەکان و ناکۆکییەکانی دەوڵەتی تورکیا و کورد چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، بۆیە ئیدی پێویستە ئاشتی بەرقەرار بێت، بەڵام ئەو پڕۆسەیەش کاتێکی زۆری بۆ جێبەجێ کردن دەبێت، تا بتواندێت پڕۆسەی ئاشتی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.
"سەرگرتنی پڕۆسەکە دەبێتە چارەسەری پرسی کورد لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئەو پڕۆسەی ئاشتییەی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستپێشخەری بۆ کراوە، پێویستە بۆ باشووری کوردستان ڕونبێت، کە پڕۆسەی ئاشتی چارەسەرییەک نییە تەنها لە باکووری کوردستان و تورکیادا بمێنێتەوە، بەڵکو سەرگرتنی پڕۆسەکە دەبێتە چارەسەری پرسی کورد لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا، گرنگە لەم قۆناغەدا کورد بەرپرسیارێتی گرنگ هەڵبگرێت، هەروەک چۆن ڕۆژئاوای کودستان هەر لە سەرەتای هەبوونی پرسی ئاشتییەوە ڕۆڵ و پشتیوانی گرنگی گێڕاوە، ئەو بەرپرسیارێتیانەی ڕوبەڕویان بۆتەوە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن، هەروەها باشووری کوردستان لە ڕوانگەی پرسی ئاستییەوە هەندێک بەرەوپێشچوونی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت، هەر لە سەرەتاوە کاتیک وەفدی ئیمڕاڵی لە باکووری کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاستی لەگەڵ لایەنەکانی باشووری کوردستان کۆبوونەوە، بینیمان تەواوی لایەنەکانی باشووری کوردستان و چالاکوانان و ڕاگەیاندکاران پێشوازیان لە شاندەکە کرد، هەروەها لە ١١ی تەمووزدا بینیمان دیسانەوە پشتیوانییەکی گەرم لە باشووری کوردستان بۆ سووتانی چەک هەبوو، بەڵام لەپاڵ ئەوەدا ئەرکەکان بەرفراوانتر و زیاترن دەبێت هەڵبگیرێت، بە تایبەت لە دروستکردنی کۆمەڵگەی نەتەوەی کوردساتانەوە کە لەسەرەتاوە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی بۆ دروستکردنی کۆنگرەی کۆمەڵگەی نەتەوەی کوردستان کرد، تا کورد ببێتە سیاسەتێکی هاوبەش و پێکەوە هەنگاو بۆ پرسی چارەسەری بنێت، ئەرک بۆ سەر باشووری کوردستان دەبێت، بۆیە ڕێبەر داوای کردووە، لە پاڵ سیاسەتمەدارانی تورکیا، سیاسەتمەدارانی باشووری کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاشتی ببینێت، بۆیە گەلی کورد ئەگەر بیەوێت مافەکانی سەد ساڵەی خۆی بەدەست بخات، دەبێت پڕۆسەی ئاستی بگەیەنێتە سەرکەوتن.