ئەلیف حەمو: یەکێتی نەتەوەیی لە یەکڕیزی ژناندایە
ئەلیف حەمو، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، جەختی لەوەکردەوە کە ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لە یەکخستنی ڕیزەکانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریدا، خەبات و یەکدەنگی ژنان لە نێوان ئەو گرژییە سیاسی و سەربازییانەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە گرنگە.

ئاورین ناڤدار
حەسەکە ـ ژنانی بەشداربووی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ٧ی ئاب یەکەمین کۆبوونەوەیان لە قامیشلۆ ئەنجامدا، باسیان لە بارودۆخی ئێستای سیاسی و ڕێکخستن کرد و بەرنامەیەکی کاریان پەسەند کرد بە ئامانجی یەکگرتن و ڕێکخستنی ژنانی کورد لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا، لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیژییەکە پێکهێنران، دڵنیابوون لەوەی کە ئامانجەکانی ژنان لە چوارچێوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و خواستەکانی داهاتوودا بەدیبهێنێت.
ئەلیف حەمو، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، بۆ ئاژانسەکەمان ئەو تەوەرە سەرەکییانەی ڕوونکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا خراونەتەڕوو، ئاماژەی بە ڕێکەوتنی بەشداربووان کرد لەسەر پێویستی بونیادنانی سیستمێکی دیموکراتی کە مافەکانی ژنان و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەستەبەر بکات.
"کۆبوونەوەکە لە قۆناغێکی مێژووییدا بوو"
ئەلیف حەمو، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار جەختی لەسەر سروشتی مێژوویی قۆناغی ئێستای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە، یەکگرتویی نەتەوەیی نوێنەرایەتی خاڵی دەستپێک دەکات بەرەو چارەسەرکردنی پرسی کورد، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە لە ٢٤ و ٢٥ی ئایاردا بە دروشمی "با هێزمان لە کۆنگرەیەکی نیشتمانیدا یەکبخەین" بەڕێوەچوو، لە وەڵامی ئەو بانگەوازە مێژووییەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو کە داوای ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دەکرد، گفتوگۆکان بووە هۆی دەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش لەلایەن ڕێکخراوە بەشداربووەکانەوە، کە جەخت لەسەر گرنگی ڕێکخستن و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی کرایەوە بۆ دەستەبەرکردنی پێگەیەکی بەردەوام بۆ هەموو کوردستان.
ئەلیف حەمو جەختی لە ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنانی کورد لە چەسپاندنی ڕۆحی نەتەوەیی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هێزێکی کاریگەر بوون و بەردەوامن لە بەدیهێنانی ئاشتی و یەکخستنی ڕیزەکانی کورد، بەتایبەتی لە ڕۆشنایی ئەو توندوتیژی و گۆشەگیرییەی کە گەلی کورد تووشی بووە، کۆبوونه وه ی ژنان که له دوای کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان به ڕێوه چوو، کە لە ٧ی ئاب لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، ئەنجامی گفتوگۆی قووڵ بوو لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەی ناوچەکە، لە ئاکامدا پەرەپێدانی بەرنامە یەکی کار بە ئامانجی بەهێزکردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و مسۆگەرکردنی مافه کانی کورد له سووریا و کوردستان به گشتی بوو.
ڕوونیشیکردەوە، گفتوگۆکان تیشکی خستەسەر گرنگی خەباتی ژنان بۆ داڕشتنی دەستوورێکی نوێی سووریا کە سیستەمێکی دیموکراتی چەسپێنێت و مسۆگەری نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتە و ئایینەکان بکات، ئەمە جگە لە تەرخانکردنی پشکێک بۆ ژنان بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی ڕەگەزی.
بەردی بناغەی یەکێتی نەتەوەیی
ئەلیف حەمو تیشکی خستەسەر گرنگی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتوویی کورد و یەکەمین کۆنگرەی ژنانی کورد لەمساڵدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو دوو بۆنەیە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە بەهێزکردنی ڕۆحی نەتەوەیی لە نێو پارت و ڕێکخراوە کوردییەکاندا کرد، وتی: ئەو بڕیارانەی کە کۆنگرەی یەکگرتوویی کورد و یەکەمین کۆنگرەی ژنانی کورد دەرکران، نوێنەرایەتی ڕێنێسانسێکی نوێیان دەکرد بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد، لە یەکەمین کۆبوونەوەماندا دوای کۆنگرەکە، باسمان لەو ئامانجانە کرد کە هێزە سیاسی و ڕێکخستنەکانی کوردیان کۆکردەوە، جەختمان لەسەر ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە بەدیهێنانی ئەوان کرد و لەسەر ئەوەی کە درێژەدان بە خەبات تاکە ڕێگایە بۆ وەرگێڕانی ئەو بڕیارە مێژووییانە بۆ ڕاستییەکی بەرجەستە.
ڕوونیشیکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا چوار لیژنەی سەرەکی پێکهێنران، هەریەکەیان وتەبێژی تایبەتی خۆیان هەبوو، ئەوانیش لیژنەی ژنان، لیژنەی زمان و ڕۆشنبیری و خولی پەروەردەی، لیژنەی مافی مرۆڤ، لیژنەی ئیکۆلۆژی، هەروەها لیژنەیەکی حەوت کەسی بۆ ڕێکخستن و چاودێری چالاکییەکانی ژنان لە چوارچێوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ڕۆژئاوا ڕاسپێردرا.
پێداچوونەوە بە دەستووری نوێی سووریادا، سەرنجێکی سەرەکییە
ئەلیف حەمو ڕوونیشیکردەوە کە کۆبوونەوەکە بە پلەی یەکەم تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ئێستای سووریا، لە ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی، عەقڵیەتی جیهادی و توندڕەوی زاڵ ناتوانێت وڵات بەرەو دیموکراتی ببات، پێیوابوو گرتنەبەری سیستەمێکی دیموکراتی تاکە بژاردەیە کە توانای کردنەوەی ڕێگە بۆ چارەسەری سیاسی لە سووریادا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی کاتی سووریا بە عەقڵیەتی جیهادییەوە بێتوانایە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا، ئەو پێشێلکارییانەی لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا و سوەیدا دا شاهیدی کراون، بە ڕوونی بەردەوامیی ئەم عەقڵیەتەی ئاشکرا کردووە، کە بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی کوشتن و تاڵانکردن و ڕفاندن، بەتایبەتی دژی ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی، ژنانی کورد خەبات دژی ڕژێمە تاکڕەو و توندڕەوەکان بە بەشێکی دانەبڕاو لە دۆزی خۆیان دەزانن، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پێویستیی پەرەپێدانی خەبات دژی ئەو عەقڵیەتی جیهادییەیان دەربڕی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دەستورێکی دادپەروەرانە کە مافی هەموو پێکهاتەکان بە ژنانیشەوە دەستەبەر بکات.
ئازادی ژنی کورد... دەروازەیەک بۆ ڕزگاری ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەلیف حەمو وتی: دەستەبەرکردنی یەکێتی نەتەوەیی کورد ڕێگای بنەڕەتییە بەرەو گەیشتن بە یەکێتی هەمەلایەنە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی سووریادا، ئازادی ژنانی کورد ڕەنگدانەوەی ئازادی ژنانە لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لەم ڕوانگەیەشەوە بەرپرسیارێتی خۆمان لە ئەستۆ دەگرین بەرامبەر بەو قۆناغە گرینگەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوارێکی هاوبەشیان هەیە کە داوای دیموکراتیک دەکەن، بەو پێیەی مسۆگەری ڕاستەقینەی دیموکراتی و دادپەروەرییە بۆ هەموو ژنانی سووریا، یەکێتی نیشتمانی و نەتەوەیی و نێودەوڵەتی پەیوەندیی بەیەکەوە گرێدراو پێکدەهێنن کە ناتوانرێت لە یەکتر جیابکرێنەوە، چونکە تاکە ڕێگان بۆ گەیشتن بە سیستەمێکی دیموکراتیک کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەلان و ژنان بە یەکسانی بێت.
ژنان لە پێشەنگی وەڵامدانەوەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"دان
ئەلیف حەمو ئاماژەی بەوەدا کە وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" نوێنەرایەتی ڕێگای گونجاوە بۆ گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی، هەروەها ژنان بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە بەرجەستەکردنی ئەم بانگەوازەدا هەڵدەگرن، ژنانی کورد خاوەنی ڕۆحێکی پڕ لە گەرمی نەتەوەیین، ماندوونەناسانە هەوڵدەدەن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام، ئەو مۆدێلە دیموکراتییەی بەدەستمان هێناوە بەرهەمی قوربانیدانی ئەو ژنانەیە کە خەباتیان کردووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی یەکێتی نەتەوەیی.