نەعمات کۆکۆ: پێویستە سودان لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی بونیاد بنرێت
نەعمات کۆکۆ، چالاکوانی مافی مرۆڤ سەرنجی بۆ ململانێکانی سودان ڕاکێشا و وتی: حکومەتی نوێی سودان دەبێت لەسەر دادپەروەری و ئازادی بۆ گەل بونیاد بنرێت و دوور بێت لە کۆمەڵکوژی و دڕندەیی.

زهور مەشریقی
تونس-کێشەی ڕێککەوتنی دامەزرێنەر پەیوەندییەکەیەتی بە گەورەترین هێزەکانەوە کە دوژمنی شۆڕشی سودانن، جگە لە ڕۆڵی شەڕی دارفور لە ساڵی ٢٠٠٣ وە و ئەو پێشێلکاریانەی کە لە کاتی کودەتاکەدا ڕوویدا.
نەعمات کۆکۆ، چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی دامەزراندنی ڕاگەیەندراو بەشێکە لەو ململانێیە سیاسییەی کە خەریکە دەگاتە نەخشەی سیاسی سودان و وتی: هەموو هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ململانێکان شکستی هێناوە، لە ئێستادا هەموو هێزە سیاسییەکان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان بە شێوەیەکی سیاسی، نەک نەتەوەیی، کە پەیوەندی بە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ژیان لە سودان هەبێت، ئامانجی ڕێککەوتنە نوێیەکە کۆتاییهێنان بەم ململانێیانە و بەرقەرارکردنی ئاشتییە.
"هەر هێزێک بە شێوازی خۆی دەیەوێت ململانێکان بوەستێنێت"
نەعمات کۆکۆ جەختی لەوە کردەوە کە هەر لایەنێک بە پێی بەرژەوەندی سیاسی و حزبی خۆی دەیەوێت ململانێکان ڕابگرێت نەک بە پێی ئامانجە شۆڕشگێڕییەکانی ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامی دوایین کۆنگرەی هاوپەیمانی بە ناوی "پێشکەوتن" کە لە ئۆگەندا بەسترا، دامەزراندنی حکومەتێکی هاوتەریب بوو لەگەڵ حکومەتێکی ناشەرعی، زیاتر لە هاوپەیمانی و هەڵوێستێک هەن کە شکستیان هێناوە لە هەوڵەکانیدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بلۆکێکی ڕەخنەگرانە کە بتوانێت کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێگای شۆڕش.
"دابەشکردنی دەوڵەت کێشە دروست دەکات"
نەعمات کۆکۆ ئاماژەی بەوەدا کە نائارامییەکانی لیبیا لە سودانیشدا ڕوودەدەن و وتی: ئەمە واتای ئەوەیە کە وڵاتەکە لە دوای لەدەستدانی باشوور لە ڕێککەوتنی نایڤاشا لە ساڵی ٢٠٠٥دا دابەش دەبێت، هەروەها لە ساڵی ٢٠١١دا بە شێوەیەکی کاریگەر دۆڕاوە، پێکهێنانی دوو حکومەت لە ژێر بارودۆخی سەربازیدا بەو واتایەیە کە سیناریۆی لیبیا دووبارە دەبێتەوە و یەمەن و عێراقیش ڕووبەڕووی ئەم سیناریۆیە دەبنەوە، بوونی حکومەتێک کە لەلایەن بزووتنەوەی ئیسلامی جیهانی لە تەرابلوس پشتیوانی دەکرێت و حکومەتێکی دیکەش لە بنغازی کە لەلایەن هێزە مەدەنیەکانەوە پشتیوانی دەکرێت، دابەشبوونەکە دەبێتە هۆی کێشەی وەک بڵاوبوونەوەی ناوچەکان و زیادبوونی ژمارەی میلیشیاکان و زیادبوونی چەکەکان.
"دەبێت سودانێکی نوێ بە دادپەروەری و ئازادی بونیاد بنرێت"
نەعمات کۆکۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت سودانی نوێ لەسەر دادپەروەری و مافی هاووڵاتیان و گەشەپێدانی هاوسەنگ بونیاد بنرێت و وتی: ئەمەش پڕۆژە و داواکاری گەل و ڕاپەڕینی سودان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری ڕاستەقینە پێویستە ئەو هێزانە بخرێنە بەردەم دادگا کە بەشدارن لە کوشتنی گەلی سودان، وەک هێزی پشتیوانی خێرا، ئێمە دەمانویست کۆنگرەیەکی نەتەوەیی ببەسترێت کە شێوە و سروشتی دەوڵەتێکی دیموکراتیک و مەدەنی تێدا دامەزرابێت، بەو مەرجەی "پاشماوەکانی نیزام" و "هێزەکانی پشتیوانی فریاگوزاری" و بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆنگرەکە نەکەن، بەڵام ئەم کۆنگرە دەستورییە ئەنجام نەدرا.
چۆن حکومەت لەسەر سەربڕینی مرۆڤ و ژن بونیاد دەنرێت؟
نەعمات کۆکۆ بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: مەرج نییە ئەزموونی عەلمانی ببێتە هۆی یەکسانی بۆ ژنان، بەو پێیەی ئەم دۆخە دەریدەخات کە سودان هێشتا وڵاتێکی دواکەوتووە کاتێک باس لە ژنان دەکرێت، هەروەها پرسی یاساکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نییە و ڕێکخراوەکانی ژنانیش لەو ڕووەوە سەرکەوتوو نەبوون، لەدوای شەڕەوە تاقمێکی دیاریکراو تەنها لەپێناو بەدەستهێنانی دەسەڵاتدا باسی مافی ژنانیان دەکرد و تا ئەمڕۆش هەڵوێستی پیاوسالاری لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بەردەوامە، بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، زیاتر لە ٧ ملیۆن ژن لە سودان ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی و ئیستغلال دەبنەوە، چۆن دەتوانین حکومەتێک قبوڵ بکەین کە لە تاوانبارانی جەنگ و پێشێلکاری مافی ژنان پێکهاتبێت؟ لە سودان دوو دەستوور هەیە، لەوانە دەستووری بزووتنەوەی ئیسلامی، کە لەسەر بنەمای یاسای ئیسلامی دامەزراوە و هەروەها هەڕەشە لە مافەکانی ژنان دەکات.
"مەترسی ئەوە هەیە سودان ببێتە شوێنێک بۆ دامەزراندنی داعش"
نەعمات کۆکۆ جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە گەلی سودان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوو و دابەشنەکراودا ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بژی، دوور لە دەستوەردانی ڕژێمە سەرمایەداری و ئیمپریالیستەکان و وتی: دوو ڕێگە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سودان، یەکەمیان هاوپەیمانییەکی دیموکراسییە، دووەمیان فشارە لەسەر دامەزراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لەوانە یەکێتی ئەفریقا، کۆمکاری عەرەبی، یەکێتی ئەوروپا و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ململانێکانی سودان کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی دەبێت و هەروەها کاریگەری لەسەر دەوڵەتانی دراوسێش دەبێت، مەترسی ئەوە هەیە سودان ببێتە شوێنێک بۆ دامەزراندنی داعش، گەورەترین ڕێڕەوی ئاو بە سوداندا تێدەپەڕێت.
"سەرەڕای دەستکەوتەکان، دۆخی ژنان هێشتا خراپە"
سەبارەت بە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە دۆخێکی وەها دڵتەزێندا، نەعمات کۆکۆ ڕایگەیاند، ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژێکی مێژووییە لە مێژووی ژناندا واقیعی ژنان لە ناوچەکە و ئەفریقا زۆر خراپە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ گۆڕینی، کاری هاوبەش و هاودەنگییەکی فراوان پێویستە، سەرەڕای هەندێک دەستکەوت، دۆخی ژنان باو و خراپتر دەبێت، لەم بارودۆخە کارەساتبارانەدا ئاهەنگ بۆچی دەگێڕین؟.