" پرسی ئاشتی و ڕێککەوتنەکان دەستکەوتێکی گرنی ١٥ ساڵەی گەلی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا"
ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان دەڵێت: پرسی ئاشتی و ڕێککەوتنەکان دەستکەوتێکی گرنی ١٥ ساڵەی گەلی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، لە ناویاندا ژنان رۆڵی گرنگ لە بەرخۆدان و ئاشتیدا دەگێڕن.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بە مەبەستی پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "قەسەدە"، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، گەڵ ڕووی لە بەنداوی تشرین کردووە، لە ئێستادا بەرخۆدانی گەل لە ٦٤ەمین ڕۆژەکانیدایە، هەروەها گەل تادێت بە جۆش و خرۆشترەوە ڕوودەکاتە بەنداوەی تشرین، تێیدا بە پشتیوانی کردن و هەڵپەڕکێ ڕۆژبەڕۆژ بەرخۆدانیەکە فراوانتر دەبێت، لەگەڵ بەرخۆدانی گەلدا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بەردەوامەو بۆردوومانی سەر بەنداوی تشرین دەکرێت، بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دوو مانگی ڕابردوودا بە هۆکاری هێرشەکان، ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، سەرەڕای هەبوونی جەنگ لە ناوچەکەدا لە ١٠ی ئاداردا، لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گستی قەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا و ڕێککەوتنێکی ٨ خاڵیی واژۆ کرا، بە گوێرەی خاڵێک لە ڕێککەوتنەکە، قەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری کۆماری سووریا، لە بەشێکی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گەلی کورد کۆمەڵگەیەکی بنەڕەتی سووریان لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا مافیان پارێزراوە، هەروەها ئاگربەست لە سەرجەم ناوچەکانی سووریادا جێبەجێ دەکرێت، کە هەبوونی ئەم ڕێککەوتنە دەستێکی گرنگی ژنان لە خۆ دەگرێت، هەبوونی ئەو بەرخۆدانیانەی ژنان و تێکۆشانەکانیان بەشێکی گرنگی پرسی ئاستین لە ناوچەکەدا.
" ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا تەواوی پرس و ئیدارەدانی ناوچەکەیان بە هەبوونی پرسی ئاشتی بەدەستەوەیە "
ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بەنداوی تشرین چەند مانگێکە بەردەوامی هەیە، لە ناویاندا کۆنگرەی ستار و خۆبەڕێوەبەری ڕۆڵی ژنان لە بەردخۆدانیەکاندا لە پلەی باڵادایە، وتی: ئەو بەرخۆدانەی لە بەنداوی تشرین لە لایەن ژنانەوە ئەنجامدەدرێت، بەرخۆدانی سەدانساڵەی ژنانی کوردە لە ناوچەکەدا، درێژەدانە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، لە ئێستادا ژنان لە بەنداوی تشریندا بەبێ هەڵگرتنی چەک پشتوانی لە قەسەدە و ناوچەکەیان دەکەن، گەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی سەرکەوتنیان بەرخۆدێرانە بەڕووی دوژمندا ڕادەوەستن، زیاتر لە ٦٠ ڕۆژە لەسەر بەنداوی تشرین گەل بەرخۆدانی دەکات، بە ئامانجی پێکهێنانی ڕێککەوتنی دەوڵەتان لەگەڵ گەلدا، سەرەڕای هێرشە درۆنییەکان درێژەدان بەو خەباتە بۆتە هۆکاری هەبوونی ڕێککەوتننامەیەک لە ڕۆژئاوادا، ئەو دەستکەوتانەی گەلی کورد لە ڕۆژئاوادا بەدەستی دەهێنێت، تەنها بە ٦٠ ڕۆژی بەنداوی تشرین نەبووە، زیاتر لە ١٥ ساڵە گەل لە ناوچەکەدا بەرخۆدانی دەکات، لە ژێر فکر و فەلسەفەیەکدا خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکەن، ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانەی ژنان بۆتە تێکدانی ئەو پلانە نێودەوڵەتیانەی دژ بە ناوچەکە ئەنجام دەدرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆزا حەسەن وتی: ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا پشانی تەواوی جیهانی داوە، کە ژن توانای شەڕ و بەرگری و پێکهینانی ئاشتی و پاراستنی نەتەوەکەی هەیە، ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن قەسەدە و سووریاوە لە ڕێککەوتنەکانیاندا ئاماژە بە یەکسانی گەلان دەدەن، ئەو ڕێککەوتنانەی ئەنجام دەدرێت، دەستکەوتێکی گرنگ بۆ تەواوی چین و توێژەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی لەسەر مێزی گفتوگۆکانیان بە ئاشتیانە جێبەجێ بکەن، هەبوونی پرسی ئاشتی ستراتیجی گەلی ڕۆژئاوا دەبێت، ئەو شۆڕشەی زیاتر لە ١٥ ساڵە گەل بە فکری ئاشتی بۆی دەجەنگێت، لە ئێستادا بەو ڕێککەوتنانە جێبەجێی دەکات، لە دوای ئەو ڕیککەوتنەی سووریا جی دیکە گەلی ڕۆژئاوا لەگەڵ جەنگدا ناژی، بە تەبایی و بەبێ جیاوازی نەتەوایەتی لەسەر خاکی خۆیان دەژین، ئیرادەی ژنان لە جەنگەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا گرنگی و دەستکەوتی هەبووە، دەستەی کاروباری دەرەوەی ڕێکخستن ژنان ئەنجامی دەدەن، هەروەها لە تەواوی جێگەکانی دیکە ژنان خۆیان خودی بریاردان و ئەنجامدانی کارەکانی پرسی ئاشتین لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.