“ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامی دانە بە شوێنپێی تێکۆشانی شیرین عەلەمهولی"

بێریڤان یونس، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە ١٤ەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلەمهولیدا وتی: ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی بە شوێنپێی تێکۆشانی شیرین عەلەمهولی دا.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ- شیرین عەلەمهولی لە ساڵی  ١٩٨١ لە گوندی دێم قشلاخ لە شاری ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٦ پەیوەندی بە گەریلاکانی ئازادییەوە کرد و لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٨دا لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٩دا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا بڕیارەکە جێبەجێکرا.

 

لە ١٤ەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلەمهولیدا، بێریڤان یونس، ئەندامی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار، لە کەسایەتی شیرین عەلەمهولیدا ئەو ژنانەی بەبیرهێنایەوە کە ئاڵای سەرکەوتن و تێکۆشانیان لەگەڵ ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” بەرزکردەوە و وتی: ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامیدانە بە شوێنپێی تێکۆشانی شیرین ئیلمحولی، لە وڵاتێکدا کە فرە دەنگی هەیە، پێویستە دیموکراسی هەبێت، بەڵام ڕژێمی ئێران کە ڕژێمی مەلاکانە، گەل بەبێ ئەوەی بزانن تاوانەکەیان چییە لە سێدارە دەدرێن و لەبەر ئەوەی زمانی فارسی نازانن، ناتوانن مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەکاربهێنن، نمونەی ئەوەش شیرین عەلەمهولی بوو، کە کاتێک لەسێدارە درا، بەهۆی ئەوەی زمانی فارسی نەدەزانی، وتی نازانم بۆچی لەسێدارەم دەدەن.

 

بێریڤان یونس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەسێدارەدانی شیرین عەلەمهولی، ئاستی دڕندەیی ئێران و مامەڵەکردنی لەگەڵ کولتوورەکانی دیکەی وڵات نیشان دەدات، بەڵام لە دژی مامەڵە و کارەکانی ڕژێمی ئێران شەپۆلی تێکۆشانی ژنان بەڕێوە براوە، ئەو ڕژێمە هەمیشە دژی دەوڵەمەندی مێژوو و فەرهەنگ و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی چەوساندنەوە و لەناوبردنی داوە، لە هەمان کاتدا دەیەوێت بە ئایینەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی بە حکومڕانییەکەی بدات.

 

"تێکۆشانی شیرین عەلەمهولی هەمیشە بە پریشک دەدرەوشێتەوە"

بێریڤان یونس سەرنجی بۆ نموونەکانی تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاکێشا و وتی: لە مێژووی گەلی کورددا، تێکۆشانی ژنان و سەرهەڵدانەکان لە دژی سیستمە دەسەڵاتدارەکان هەمیشە لە پێش بووە، لەگەڵ تێپەڕبوونی چەندین ساڵ چەوساندنەوە، مرۆڤ دەتوانێ ببینێ کە نموونەیەکی دیکەی تێکۆشان سەرهەڵدەدات، کە هێز بە پریشکی یەکەم دەبەخشێت، نموونەش ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی بوو، کە بە شێوازی جیاواز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و ڕژێمی ئێران دەیەوێت ئەو سەرهەڵدانە سەرکوت و بێدەنگ بکات.

 

بێریڤان یونس ئەو لەسێدارەدانانەی بیرهێنایەوە کە لە ئێران لە لایەن ڕژێمەکەیەوە ئەنجام دەدرێن و وتی: ئەگەر لە سەدەی بیست و یەکدا کە بە سەدەی تێکۆشان و ئازادی ژنان ناوی دەبەین، ئەوەندە لە سێدارەدان هەبێت، پێویستە پرسیار لە هۆکارەکانی بکەین،  بێت. لە سەدەیەکدا کە دەمانەوێت کۆنفیدڕاڵی ژنانی جیهانی بنیاد بنێین، دەمانەوێت ئەم پرسیارە بکەین کە ڕژێمی ئێران لە چ سەدەیەکدا دەژی؟، جیهان لەگەڵ زانستدا پێشدەکەوێت، ژنان تێکۆشان بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکەن، ڕۆژێک دێت ئەم سیستمەی ئێران و ئایینەکەی لەناو دەچێت، بەڵام بێدەنگی نێودەوڵەتی بۆ ئێران پشت بەو ڕاستییە دەبەستێت کە چەک و چەکی ئەتۆمی زۆر لە جبەخانەی ئێراندا هەیە، ئەو وڵاتانە نایانەوێت زیان بە بەرژەوەندییەکانیان بگەیەنن، چونکە بەرامبەر زۆرێک لە کردەوەی نامرۆڤانە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوودەدەن، بەردەوامن لە بێدەنگی.

 

"ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن لە ئەزموونەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە فێر بن"

بێریڤان یونس باسی لەوە کرد کە بە تێکۆشان و بەرخۆدانی لەیلا قاسم و شیرین عەلەمهولی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەر دەبێت و وتی: تێکۆشانی ئەمڕۆمان لەسەر بنەمای تێکۆشانەکانی ڕابردووە و تا ئەمڕۆش میراتی خۆیان هەڵدەگرن و هێزی لێ وەردەگرین، بۆیە ئەگەر ژنێک مێژووی خۆی نەزانێت، هێزی تێکۆشانی بەس نابێت بۆ پرۆسەکانی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە، ئەگەر لەیلا قاسم و شیرین عەلەمهولی و ساکینە جانسیز بناسین، مێژوویان بخوێنینەوە، بەهێزتر دەبین، بە شۆڕشی ١٩ی تەمووز گەشتینە ئاستی ناسینی مێژووی ڕابردوومان و زانابووین، پێویستە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ئەزموونەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە فێر ببن و تێکۆشان و بەرخۆدانی لەیلا قاسم و شیرین عەلەمهولی بکەنە ڕێگای ڕزگاری و سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.