لە گوڵستانەوە بۆ نارین و ڕۆژین

نورهاق گوڵبەهار – نووسەر

دەمێکی درێژە دەستە پیسەکانی عەقڵێکی پیس وەک سێبەرێک، وەک دەردێکی کوشندە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دەگەڕێت و بەردەوام لە مێشک و بوونی کۆمەڵگاکەمان دەدەن، هەرچەندە لە یەکتر جیان، بەڵام کاتێک سەیریان دەکەیت لە جەوهەری خۆیاندا بەیەکەوە گرێدراون. چونکە هەمان عەقڵی پیس و وێرانکەریان هەیە. ئەم عەقڵە لە ناوەوە دەیەوێت کۆمەڵگە لەناو ببات و هەمیشە لە ڕێگەی کردەی سەرسوڕهێنەرەوە ئەم کارە دەکات.

 

دیارترین نموونەی ئەم هێرشانە هی گوڵستان دۆکو و نارین گوران و ڕۆژین کابایش بوون. گوڵستان و ڕۆژین بە هیواوە ماڵەکانیان بەجێهێشت بۆ خوێندنی زانکۆ، بە هیوای داهاتوویەکی باشتر. بەڵام بەهۆی ئەو دەستە پیسانە بە عەقڵی پیسەوە، بە دڕندانەترین شێوە ناسکترین نەمامەکانی بنەماڵە و کۆمەڵگەکەیان بەخاکسپارد، بۆ شاردنەوەی، فڕێدرانە ناو ئاوە پاکەکانی کوردستانەوە. گوڵستان بۆ ناو ئاوی ڕووباری مونزور و ڕۆژین بۆ ناو ئاوی گۆلی وان، ڕۆژین دۆزرایەوە، بەڵام گوڵستان هێشتا چاوەڕێی دۆزینەوەین لە تاریکی ڕووباری کۆن و پیرۆزدا، بە هەمان شێوە نارین کە بە خەیاڵیدا نایەت چۆن دەستێک بگاتە جەستەی نارین، فڕێدرایە ناو ئاوی بیرێکی نزیک گوندەکەوە، چۆن هەموو دەوڵەتەکە، ئەو هەموو هۆشیارییە تاریکییە لە پشت ئەو جەستەیە خۆی حەشارداوە، چۆن وەک قەڵغانێک بەکاری دەهێنێت، چەند ڕۆژێک سەیری ئەوەمان دەکرد، ئێمەش لەگەڵ ئەوان لەو ئاوانەدا بووین، ئێمەش کەمێک خنکاین و ئێمەش هێشتا بەدوای دادپەروەری خۆماندا دەگەڕێین.

 

بۆچی ئەمە ڕوودەدات، ئەم کارەساتانە چۆن ڕوودەدەن، ئێمە وەک ئەندامانی کۆمەڵگە دەبێت لە خۆمان بپرسین. چی ڕێگە دەدات ئەم هێرشە ناشیرینانە ڕوو بدەن و هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگەکەمان کارەکانمان؟ بەڵام بەقەد ئەمە، بەو پێیەی ئەمانە دەرئەنجامەکانن، چۆن بتوانین ڕێگری لەم کارەساتانە بکەین، پێویستە خەمی ئێمەش بێت. بۆچی ئێمە منداڵەکانمان بە هەموو شێوەیەک ئامادە ناکەین بۆ ئەوەی فێری خۆپاراستن بن بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک؟.

 

لە ڕووی خۆپاراستنەوە، خێزان و کۆمەڵگە و ئەو پەروەردەیەی کە پێشکەش دەکرێت گەورەترین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆدایە. ئەم خۆپاراستنە لەڕووی بینین و ناسینەوە و تەنانەت پاراستنی جەستەیی بێت. ئێمە لە ژێر ناوی خۆشەویستیدا منداڵەکانمان بە لاوازی پەروەردە دەکەین، خۆشەویستی ڕاستەقینە بونیاددت دەنێت و بەهێزت دەکات. ڕەنگە خێزانەکانمان ناڕەحەت بن بەم قسەیە، بەڵام دەبێت ڕاستییەکەی بوترێت، بەڵێ ڕاستە، هێرشێکی جددی و فرەلایەنە بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێمە هەیە، دەیەوێت کۆدەکانی کۆمەڵگە لەناو ببات. دەیەوێت بە خراپترین مەبەست ئەم کارە بکات. بەڵام ئایا خێزانەکانمان بە ئاسانی منداڵەکانیان، بیلبیلەی چاویان، بە ئاسانی ڕادەستی ئەم عەقڵیەتە چەوتە دەکەن.

 

دەبێت خۆپاراستنمان هەبێت، خۆپاراستنیکی فرەلایەنە، دیدێکی بەهێز و هەستێکی بەهێز و جەستەیەکی بەهێز و لە هەمان کاتدا هاودەنگییەکی بەهێز پێویستن بۆ خۆپاراستن، ئەگەر نا، هاوار و گریانی دایکان و باوکان بە هیچ شێوەیەک چارەنووسی ئێمە نییە.