ئەو هەڵە سیاسیانەی هەرێمی گەراندەوە خاڵی سفر

نەجیبە مەحمود - ڕۆژنامەنووس

ئەو سیاسەتانەی هێزە سیاسیەکان لە دوای راپەرین گرتیانە بەر لەسەر بنەمای عەقلیەتی خێڵەکی و گرنگی دان بە سەرۆک جاش و زیندوو کردنەوەی خێڵ و گروپی جیاواز، دوور لە بنەمای  زانست و بنەمای پرەنسیپەکان و دورخستنەوەی کەسانی دلسۆز و نیشتیمانپەروەر و پسپۆر لە بوارە جیاجیاکاندا، هۆکاری سەرەکی بوون کە هەرێمی کوردستان بگەرێنێتەوە خاڵی سفر.

هەروەها دەمەوێت  لەم نووسینەدا  ئاماژە بەوە بکەم کە ئەم دۆخە چۆن کاریگەری لەسەر فکر ،پەروەردە ، ئابووری و کۆمەڵگا و کولتووری خەڵکی کوردستان هەبوو. کە بویە هۆکاری سەرەکی لە نەمانی مەبدەع  لەسەر بنەمانی ئەخلاقی و ئینسانی ونەتەوەیی و نیشتیمانی ..

بێگومان پێشکەوتن و هاوسەنگی ستراتیژییەکان  بۆ هەر میللەتێک و ووڵاتێک دەبەسترێتەوە بە  گرنگی هەبوونی پرەنسیپ و باوەڕی بەهێز لە سیاسەت و کۆمەڵگادا.

بوونی پەرنسیب لەسەر بنەماکانی بەرژەوەندی گشتی  یارمەتیدەر دەبێت لە  پێناسەکردنی سیاسەتێکی سەرکەوتوو کە بنەما و بیروباوەڕی بەهێز لەخۆبگرێت، هەر ئەوەش کاریگەریی لەسەر دۆخی کەشوهەوای سیاسەت و بڕیارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت. هەروەها  بوونی پرەنسیپ و باوەڕەکان  لە داڕشتنی سیاسەتی سەرکەوتوو گرنگ بپێویستە سیاسەتمەدار لەبەرچاوی بگرێت بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بۆ گەلەکەی بدات.

ئەو سیاسەتە هەرەمەکیە لەسەر بنەمای ململانی سیاسی و بنەماڵەیی و خێڵەکی، رێز نەگرتن لەداواو و خواستی هاولاتیان و رەخنە و تێبینەکان ، هۆکاری سەرکی بوون بۆ نەمانی ئینتیمای نەتەوەی و نیشتیمانی لەلایەن هاوڵاتیان کە ئەم سیاسەتانەی کە لەگەڵ پرەنسیپەکاندا نایەنەوە.

بێگومان ڕەنگە هۆکاری جۆراوجۆری وەک ململانێی بەرژەوەندییەکان، بێباکی لە میللەت و فشارە سیاسییەکان، ڕۆڵی گرووپە بەرژەوەندییە تایبەتەکان، کاریگەری وولاتانی دراوسێ  لەسەر هێزە سیاسیەکان و سیاسەتمەداران لە جێبەجێکردنی پرەنسیپ و باوەڕە هتد، ئەم دۆخەیان لێکەوتبێتەوە.

هەروەها، یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکان نەبوونی  ڕۆڵی میدیا ی سەربەخۆ و نیشتیمانی کە بتوانێتت کاریگەری لەسەر و بڕیاری سیاسی  و هۆکارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش هەبێت. بە پێشکەشکردنی شیکارییەکی قووڵ و هەمەلایەنە بۆ هۆکارەکانی ئەم سیاسەتانە، دەیتوانی تێگەیشتنێکی باشتر بە خوێنەران  بدات، لە نیگەرانییەکانی پەیوەست بە دۆخی کەشوهەوای کوردستان. بۆ باشترکردنی دۆخی  رابردوو و ئێستا و بنیاتنانی ژینگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرتر لە هەرێمی کوردستان ، بە تایبەت لە بوارەکانی..

1- بەرەوپێشبردنی هۆشیاری و تێگەیشتنی قووڵتر لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا دەیتوانی  یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتە دیموکراسیەکان و حوکمڕانی بەشدارانە.

2-  چاکسازی لە سیستەمی دادوەری و دەستەبەرکردنی مافە مەدەنی و سیاسییەکان دەیتوانی ببێتە هۆی زیادبوونی متمانەی گشتی و بەرەوپێشبردنی دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا.

3- دروستکردنی پانتاییەک بۆ گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو مرۆڤەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکانی بڕیاردان دەیتوانی کاریگەر و یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی هاوسەنگی و کارلێکی بنیاتنەرانە.

4- باشترکردنی بناغە ئابوورییەکان، ڕەخساندنی هەلی کار، پەرەپێدانی کارگێڕی و فرەچەشنی ئابووری دەیتوانی  یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و نایەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمدا.

5- بەهێزکردنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری  هەرێم لەگەل  وڵاتانی تر لەسە بنەمای بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی  دەیتوانی  هاوکار بێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە ئەرێنییەکان و پەرەپێدانی ناوچەکە، نەک وەک ئەوی لە هەرێم هەیە هەر هێز و گروپ و تاقمێک بۆ خۆی لینکێکی لەگەل ووڵاتانی دراوسێ دروست کردوە.

6- دەکرا بە سود وەرگرتن لەو دەرفەتە سیاسی و ئابورییانەی  عێراق  کە بۆ کورد و هێزەسیاسیەکان هاتەپێش، چ لە بەهێزکردنەوەی عێراقی نوێ و دارشتنەوەی دەستوور، و هەروەها پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان، دەتواندرا ئایندەیەک بۆ کورد دەستەبەر بکرێت.