ئیرادەی ژنان ڕۆڵی کۆمەڵایەتی لە دێرەزوور دادەڕێژێتەوە
ژنانی پارێزگای دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکی زیندوو بۆ سەرکەوتن و ئاڵەنگارین، زۆرێک لەوانە ئاڵەنگاری سەختی ئابووری و کۆمەڵایەتییان تێپەڕاندووە و بازرگانی بچووکیان دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی سەختی هەرێم.

زەينەب خەليف
دێڕەزوورـ پارێزگای دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی بارودۆخی جۆراوجۆر دەبێتەوە، داعش لەلایەک هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئابوری بەرەو خراپتر دەچێت، ئەمەش لەگەڵ کاریگەرییەکی زۆری ژینگە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، وایکردووە ژنان سەرچاوەیەکی کەمیان هەبێت بۆ دوورخستنەوەی هەژاری لە خێزانەکانیان.
شیرینی و هەویرکاری: پڕۆژەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە سەختەکان
لەم هەلومەرجەدا خانسا عەواز ئامادە نەبوو خۆی دەست بەرداری ڕاستی بێت، بەڵکو بە دامەزراندنی بازرگانی خۆی لاپەڕەی نوێی لە ژیانیدا کردەوە، پڕۆژەکەی بە خواستێکی بەهێز دەستی پێکرد بۆ دابینکردنی داهاتێک کە یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکەی، بە سەرچاوەی سادە و کەلوپەلی ناوماڵ، بەهۆی سۆز و ئیرادەی خۆیەوە توانی کارەکەی گەورەتر بکات.
ئەو بازرگانێکی بچووکی دامەزراند کە شیرین و هەویرکاری لە ماڵەکەیدا دروست دەکرد، ئەمەش وایکرد کە ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ خۆی و خێزانەکەی، سەرپێچی لە هەموو ئەو بەربەستانە کرد کە شەڕ و تێڕوانینە نەریتیە کۆمەڵایەتییەکان دەیسەپێنن، چیرۆکەکەی ڕەنگدانەوەی بەهێزی ئیرادە و دەوڵەمەندی ئیرادەیە لە بەرامبەر ئاڵونگاریەکاندا.
سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی کە پارێزگای دێرەزوور تووشی بوو، سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی پڕۆژەکەی بۆ سەرچاوەیەکی داهاتی جێگیر، بە پشتیوانی هاوژینەکەی و متمانە بەخۆبوونی خۆی، بەسەر ڕەخنەی کۆمەڵایەتیدا زاڵ بوو، سەلماندی کە ماندووبوون و ئاڵەنگاری ڕێگای کەرامەت و سەربەخۆییە، خانسا عەواز بەنیازە پڕۆژەکەی فراوانتر بکات و هانی هەموو ژنێک بدات بەبێ ترس و دوودڵی دەست بە گەشتەکەی خۆی بکات.
ئەو پڕۆژەکەی فراوانتر کرد بە گواستنەوەی بۆ ناوەندی بازاڕ، ژەمی بچووکی شیرینی و هەویرکاری ئامادە کرد، لە ڕێگەی هاوڕێ و دراوسێکانیەوە بەرهەمەکانی لە ناوخۆدا بانگەوازە دەکرد، ئەمەش یارمەتیدەر بوو لە زیادبوونی بەرچاوی خواست لەسەر شیرینیوهەویرکاریەکانی.
سەرکەوتنی ئەو تەنیا لە خێزانەکەیدا سنووردار نەبوو، ئیلهامبەخش بوو بۆ زۆرێک لە ژنانی دەوروبەری، بۆ دەستپێکردنی کاروباری خۆیان، بەم شێوەیە بوو بە نمونەیەک، یارمەتی زۆر کەسی دا کە سنووردارکردنە کۆمەڵایەتییەکانی سەر ژنان بشکێنن بە هاندانی باوەڕیان بە تواناکانیان.
خانسا عەواز بەنیازە لە داهاتوودا پڕۆژەکەی فراوانتر بکات بە کردنەوەی دوکانی تایبەت بە خۆی و بەرزکردنەوەی ئامێرەکانی و بەشداریکردنی ژنانی دیکە لە پرۆژەکەیدا، کە هەلی کاریشیان بۆ دەڕەخسێنێت. ئەمە وەک هەلێک دەزانێت بۆ کاریگەری گۆڕانکاری زیاتر و ئیلهامبەخشین بە ژنانی زیاتر.
بە ئەزموونی خۆی پێی وایە ژنان توانای ئەوەیان هەیە کە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەکانیاندا دروست بکەن، دەبێت متمانەیان بەخۆیان هەبێت و لە مەترسی گرتن نەترسن، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتن لە پارەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو لە ئیرادەوە "بە ئیرادە دەتوانین مەحاڵەکان بەدەست بهێنین".
چیرۆکی خانسا عەواز زیاترە لە ئەزموونێکی تایبەتی، هێزی ئیرادە لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکاندا بەرجەستە دەکات، لە شارێکدا کە کاریگەری ململانێی لەسەرە، چیرۆکەکانی وەک ئەو بەردەوامن لە ئیلهامبەخشین بە ژنان بۆ درککردن بە تواناکانیان و بەشداریکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئاوەدانتر.
نادیە فرەیح... دایکێک کە فێری دروستکردنی ژیان بوو
لە دیمەنێکی هاوتەریبدا، نادیە ئەحمەد فرەیح لە نێوان بارودۆخی ژیانی بێ لێبوردندا دوو بەرپرسیارێتی هەڵبژارد، هاوژینەکەی کە نەخۆشە، هەروەها دایکی منداڵە و هەروەها گرنگی بەو منداڵە بێ باوکانە دەدات کە هیچ پشتیوانییەکیان نییە، هەرچەندە خوێندنی تەواو نەکردووە و لە پۆلی سێیەمیشدا وازی لە خوێندن هێناوە، بەڵام بڕیاریدا لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانیدا بنووسێت.
نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە ماڵەکەی خۆیەوە کە دوکانێک بوو، پڕۆژەیەکی بچووکی دەستپێکرد، بە ئامانجی پشتگیریکردنی خێزانەکەی و یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی کە لە ژێر چاودێریدایە، سەرەتای ئاسان نەبوو، بەڵام هەنگاوێکی نا، هەنگاوی یەکەمی بەس بوو بۆ ئەوەی ڕێگەی بۆ خۆش بکات، من پڕۆژەکەم دامەزراندووە بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری یەکتر بکەین و پێکەوە بوەستین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکانی ژیان، منداڵی بێ باوکمان هەیە بۆ پشتگیریکردن، و نابێت هیچیان کەم بێت.
سەرەڕای ئەوەی ناوبەناو تەنانەت لە نزیکترین کەسانیشەوە ڕەخنەی لێدەگیرا، بەڵام نەیهێشت ئەو دەنگانە ڕێگری لێبکەن، نادیە ئەحمەد فرەیح پێیوایە نابێت ژنان ملکەچی تێڕوانینی تەسکی کۆمەڵگەبن، بەڵکو پێویستە بەردەوام بن لە پەرەپێدانی خۆیان و بەدوای هەلی بەهێزکردندا بگەڕێن، متمانەم بە خۆم هەیە، گرنگ نییە ئەوانەی دەوروبەرم چی دەڵێن، نابێت ژنان بوەستن و وازیان لێبهێنن، بەڵکو پێویستە خۆیان پەرەپێبدەن و هەمیشە هەوڵبدەن.