لە ڕانیە ژنان لە فێستیڤاڵێکدا بەرهەمەکانیان نمایش و بەبازاڕ کرد

لە شاری ڕانیە فێستیڤاڵێک بۆژمارەیەک ژنی دەستڕەنگین و خاوەن کار ڕێکخرا، ئامانج لێی ناساندنی بەرهەمەکانیان و بە بازاڕ کردنیان بوو.

ڕانیە  

 

دوێنێ ١١ی ئایار، لە پارکی دەروازە لە شاری ڕانیە لە لایەن هەڵمەتکارانی "کار بۆ کار" سەر بە پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دووی ڕێخراوی سپارکی هۆڵەندی بە هاوبەشی ڕێخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت " CDO"فێستیڤاڵێک بۆ چەندین ژن و گەنجی دەستڕەنگین و خاوەن کار ڕێکخرا، ئامانج لێی ناساندن و بە بازاڕ کردنی کارەکانیان بوو. 

 

نزار محەمەد فرۆشیار و خاوەن کار وتی: من دانیشتووی شارە جوانەکەی قەڵادزێم شارۆچکەی ژاراوە، وەکو گەنجێک کە بەشداریمان کردوە لە فیستیڤاڵی ڕێخراوی سپارک لە شارە جوانەکەی ڕانیە،بە جدی ئەو فێستتیڤاڵانە بۆ هەموو گەنجێک و بۆ هەمو کچێکی کە وەکو من خاوەن پڕۆژە کارێکی زۆر زۆر باشە، دەرچەیەکە بەڕووی ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین کە ئیشەکە و کارەکەی خۆمان بە کەسانی دیکە بناسێنین، بۆ خۆم پڕۆژەی کارگم هەیە یاخود کوارگم هەیە کە چەند جۆرێکی هەیە زەردی هەیە سپی هەیە پەمەیی هەیە ڕەشی هەیە، لە جۆری سەدەف کە من ئەوەی هەڵم بژاردوە جۆری سپیەکەی و زەردەکەیەتی، هەم بە تەڕی دەخورێت هەم بە وشکی واتا ١٠٠٪سروشتیە. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کردنەوەی ئەم چالاکی و بۆنانە بە تایبەت بۆ ژنانینوچەکەی خۆمان شتێکی زۆر زۆر باشە چونکە  زۆربەی هەرە زۆری ژنەکان لە ماڵەوە کاری دەستی دەکەن بەڵام هیچ ناوەندێک هیچ شوێنێک نیە کە بتوانن کاڵاکانی لێ ساغ بکەنەوە، بەڵام کاتێک فێستیڤاڵێک بۆنەیەکی لەم شێوازە دەکرێت دەروازەیەکیان بۆ دەکرێتەوە بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانیان و داهاتێکیان دەست دەکەوێت. 

 

ساکار تەها، فرۆشیار وتی: لە قەڵادزێوە هاتوم پەیامم بۆ ئەو ژنانی کارکەر کە کارەکانیان لە ژوورەوە بێننە دەرەوە و شتەکانیان بە بازاڕ بکەن،ێمە لە گروپی پەری لە قەڵادزێوە هاتووین بۆ شاری ڕانیە لە فێستیڤاڵی گەنجانە کە بانگ کراوین، وەکو خۆم یاپراخی گەڵامێوم پێیە قوڕاو بۆرەکم پێیە توی وشکم هەیە، داواکارین لەو ژنانەی کە لە ژورەوە دانیشتون وەک ئێمە هەلی کارێک بۆ خۆیان دروست بکەن بێنە دەرەوە شتەکانیان بە بازاڕ بکەن. 

 

 عایشە محەمەدئەمین، فرۆشیار وتی: من خەڵکی ڕانیەم سەرۆکی خانمانی دەست ڕەنگینم، هەلی کارێکمان ڕەخساندوە بۆ ئەو ژنانەی کە دەست ڕەنگینن و کاری دەستی دەکەن هەفتە بازاڕ و فیستسڤاڵیان بۆ دەکەینەوە ئەوڕۆش بە بۆنەی ئەوەی ڕێخراوی گەنجان فێستیڤاڵێکیان کردەوە، ئێمەش بەشدارین بەو شیرنییانە وەک شانەی هەنگ، کێک، بۆرەک، بریانی، دۆڵمە،  پەیامێکم هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە دەست ڕەنگینن لە ماڵەوە دانیشتوون بێنە دەرەوە هەفتە بازاڕ بکەن، فێستیڤاڵ بکەنەوە تێکەڵ بە خەڵک بن، شتەکانیان بە بازاڕ بکەن نەک هەر کارێکی جوان بکەن و بیشارنەوە نەتوانن بێنە بازاڕ.