شەرمین و کارگەکەی پارێزەری بەرهەمە خۆماڵییەکانن
شەرمین نەوشیروان، ژنێکی شارۆچکەی خورماڵە لە کارگەکەی خۆی چەندین بەرهەمی خۆماڵی ئامادە دەکات، بووەتە پارێزەری بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەی هەڵەبجەو هەورامان.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-هەڵەبجەو هەورامان بەوە بەناوبانگە کە خاوەن کاری دەستی و بەرهەمی خۆماڵیە، ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە بەگەڕخستنی ئەم بەرهەمانە، هەروەها بوونەیە پارێزەری بەرهەمە خۆماڵییەکان و ناساندنیان بە نەوەی نوێ و ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی ناوچەکە دەکەن.
شەرمین نەوشیروان، ژنێکی شارۆچکەی خورماڵەو خاوەن کارگەی شەرمین خانم، لە کارگەکەی خۆی چەندین بەرهەمی خۆماڵی ئامادە دەکات و لە ناوەندیشدا دۆشاوی تووە، وتی: بۆماوەی سسێ ساڵە بەرهەمە خۆماڵییەکان ساغ دەکەمەوە.
توو میوەی درەختی و بەسوودە
شەرمین وتی: توو یەکێکە لەو میوە درەختییە بەسوودانەی کە دەولەمەندە بە چەندین ڤیتامین وکانزا، بۆ لەش گرنگەو هۆکارێکە بۆ بەرگری لەش، دۆشاوی توو هەلجنراوە بە کۆمەڵێک خاسیەتی توی جوان و باش، وەکو خۆراکێکی زۆر باش سوودی هەیەو بۆ چەندین دەرمان بەکار دێت.
ئامادەکردنی دۆشاوی توو
سەبارەت بە ڕێگاکانی ئامادەکردنی دۆشاوی توو شەمرین نەوشیروان، خاوەنی کارگەی شەرمین خانم وتی: سەرەتا تووەکە لە دارەکە دەکرێتەوەو دەشۆرێت و پاشان لە سەر ئاگر دادەندرێت، دەکەوێتە سەر خواستی کەسەکە خۆی و پاش نەرم بوونەوەی شیلاوەکەی وەردەگرین و خەستی دەکەینەوە، دۆشاوێکی توی خالسمان دەست دەکەوێت کەچەندین نەخۆشی دەپەڕێنێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دۆشاوەکە کە ئامادە بوو لە شوشەی دەکەین و بۆ بازاڕەکانی دەنێرین بۆ فرۆشتنیان تاوەکو خەڵک سوودی لێ وەربگرن.