ژنانی کۆچبەر لە کامپی نەورۆز چادرەکانیان کردووەتە شوێنی بەرگدروویی

ژنانی کۆچبەر لە کامپی نەورۆز چادرەکانیان کردووەتە شوێنی بەرگدروویی هەوڵ دەدەن بژین، کیفا ئەلسەحیم ئاماژە بەوەدەکات. زۆر دڵخۆشە بە فێربوونی پیشەیەکی نوێ.

عەبیر محەمەد

 

دێرک-ژنانی کۆچبەر لە کامپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارە بوون، هەوڵ دەدەن باری خۆیان کەم بکەنەوە و ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەن کە پشتگیری ژیانی ڕۆژانەیان دەکەن.

 

لەسەر بنەمای "پێویستی سەرچاوەی داهێنان"، کۆمەڵێک ژن بڕیاریاندا چادرە یەک ژوورییەکانیان بگۆڕن بۆ شوێنی کار بۆ ژیان. کیفا ئەلسەحیم بۆ ماوەی سێ ساڵە لە کامپی نەورۆز دەژی لە تل تەمر کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورکیا دەبێتەوە، دایکی ٧ منداڵە و لەگەڵ کۆمەڵێک ژن لە کامپەکە بڕیاری داوە کامپەکە بکاتە شوێنی دابینکردنی پێداویستییەکانی.

 

کیفا ئەلسەحیم ئاماژەی بەوەکرد، نابێت خەڵک بێکار بن، بەتایبەتی لە بارودۆخێکی سەختدا. وتی: سەرەڕای بارودۆخی سەخت ساڵێکە کاری دوورین دەکەم، هێشتا لە ئاستی فێربووندام، نەبوومەتە پسپۆڕ، خولێکی پەروەردەیی بێبەرامبەر لە کامپەکە کرایەوە و من بەشداریم کرد و فێربووم، جلوبەرگی گەورە و منداڵان دەدوورم، هەروەها جلوبەرگی ژنانیش دەدوورم.

 

بە ئامێری دوورینی سەرەتایی کار دەکات

کیفا ئەلسەحیم تیشکی خستە سەر ئەو سەختییانەی کە بەهۆی تێچوون و نەبوونی کارەبا لە کامپەکەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوەو وتی: ئامێرەکە بە پێیەکانم بەکاردەهێنم چونکە داینەمۆی ئامێرەکەم نییە، هەروەها کارەبا لە کامپەکەدا بەردەست نییە، بۆیە کێشەم هەیە، بەم دواییانە ویستم  ئامێرێکی نوێ بکڕم چونکە ئامێرە سەرەکییەکە کێشەی زۆرم بۆ دروست دەکات.

 

"پێویستە ژیان بەردەوام بێت"

کیفا ئەلسەحیم ئاماژەی بەوەشکرد، شانازی دەکات بەوەی کە دەتوانێت پیشەیەکی نوێ فێر بێت و وتی: ژیان بەردەوام دەبێت، ژمارەیەکی زۆر نین لە کامپەکە و بارودۆخەکە خراپە، بەڵام ژیان بەردەوام دەبێت، ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدەم ئەم ئامانجە بەدەستبهێنم، پێشتر نەمتوانی بەشداری ڕاهێنانەکان بکەم، چونکە نرخەکەی گران بوو.