پڕۆژەکانی کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستار بۆ ژنان بەردەوامە

کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەرفەتی کاری بۆ زۆرێک لە ژنان لەو ناوچانەدا ڕەخساندووە.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە-لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢، ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵیان هەبوو لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاریان کرد، ئەو ژنانەی پێش شۆڕش نەیانتوانی هیچ کارێک بکەن و لە کارکردن دوورخرابوونەوە ئێستا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرهەمهێناندا.

 

کۆمیتەی ئابووری کۆنگرەی ستارلە شاری حەسەکە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ کارکردن لەو ناوچەیەدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاو گەمارۆدان تێیدا بەردەوامن، دەرفەتی جۆراوجۆر بۆ ژنان دەڕەخسێنێت بۆ بەشداریکردن لە ژیانی کاردا و زامنکردنی داهاتووی خۆیان لە ڕووی ئابوورییەوە، کۆمیتەکە کارگەیەک و وەرشەیەکی دوورینی دامەزراند بۆ ٣٥ ژن، لە کامپەکانی واشۆکانی و تاڵیە نانەواخانەکان کرایەوە و هەلی کار بۆ ژنان زیادکرا.

 

"هەوڵ دەدەین ڕۆحی هاوبەش دەرخەین"

سەلما ئەحمەد، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستاری شاری حەسەکە کار دەکات، وتی: لەگەڵ ئەو پڕۆژە ئابوورییانەی کە لەم ناوچەیەدا جێبەجێکراون، ئامانج ئەوەیە کە مرۆڤ پێداویستی خۆیان دابین بکەن و هەلی کار زیاد بکەن، ئامانجی سەرەکی پرۆژە ئابوورییەکان ئەوەیە کە ژنان توانای خۆیان بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر پێیەکانیان ڕابوەستن بەبێ یارمەتی کەسانی تر، لەگەڵ ئەم پڕۆژانەدا، هەوڵ دەدەین ژنان هاوبەش بکەین، ڕۆحێکی بەکۆمەڵ دروست بکەین و گەشەیان پێبدەین.

 

"پێویستە ژنان کار بکەن"

سەلما ئەحمەد ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە پرۆژە کشتوکاڵییەکان و چنینی فەرش و باخچەکان لە بەشە جیاوازەکانی شارەکە کار دەکەن وتی: ٢٥ ژن لە وەرشەیەکی دووریندا کار دەکەن، ئەم پرۆژەیە ساڵێکە بەردەوامە، بهۆ ئاودانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان و بە شوێنی شوشتنی فەرش پیویستی بە زۆرێک لە ژنان هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ژنان ئەنجام دەدرێن. لەم کۆبوونەوانەدا هاوکارییەکان پێشکەش دەکرێن.

 

سەلما ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاربکەن بۆ ئەوەی داهاتێکی ئابوورییان هەبێت و پاڵپشتی خێزانەکانیان بکەن، پێویستە ژنان بەشداری لە پڕۆژەکانی کۆمیتەدا بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن و خۆیان بپارێزن لە چەوساندنەوەی پیاوان.