ژنان دروێنە دەکەن، بەڵام مووچەی کەمتریان پێدەدرێت

لە وەرزی دروێنەدا ژنان ١٢ کاتژمێر کار دەکەن، لە کاتێکدا بە بەراورد بە پیاوان بە نایەکسانی کرێ وەردەگرن.

لە وەرزی دروێنەدا ژنان ١٢ کاتژمێر کار دەکەن، لە کاتێکدا بە بەراورد بە پیاوان بە نایەکسانی کرێ وەردەگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

کاری کشتوکاڵی کارێکی هاوبەشە لە نێوان ژن و پیاودا، بەڵام لە وەرزی چاندن و دروێنەکردنی بەروبوومەکان، بە تایبەتی کاری دروێنەکردن لە ئەستۆی ژناندایە، چاندنی ڕووەکەکان و چاندنی برنج زۆرجار لەلایەن ژنانەوە ئەنجام دەدریت.

 

هەرچەندە ژنان دروێنەو چاندنی برنج و ڕووەکەکان ئەنجامدەدەن لە بەرامبەردا مووچەکەیان یەکسان نییە بە پیاوان، لە کاتێکدا ژنان بەرپرسن لە کاری ماڵەوە و منداڵەکانیان بەخێو دەکەن، کاری کشتوکاڵیش لەگەڵ پیاواندا دەکەن.

 

سەرەڕای هەوڵی دوو بەرامبەری ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان لە کێڵگەکان و ئاژەڵداریی بەو شێوە زۆرە لە کاتێکدایە کە وەک پیاوەکان خاوەنی زەویآ نین، زۆربەی ئەو ژنانە لەسەر پێی خۆیان وەستاون و بژێوی خێزانەکانیان دابین دەکەن.