ماسییەکانی دەریاچەی وان پێچەوانەی ئاراستەی ئاوەوە مەلە دەکەن

ماسییەکانی دەریاچەی وان کە ٦٠٠ هەزار ساڵە بوونی هەیە، چۆن کۆچیان بۆ ئەو ناوە کردووە؟، لە کاتی هێلکەداناندا دەچنە ئاوی شیرین چۆن پێچەوانەی ئاراستەی ئاوەوە دەجوڵێن لە کاتێکدا ئەوی چەمەکان پیسبوون؟

وان

 

کۆچکردنی ماسی ئینجی کەفالی کە لە دەریاچەی واندا دەژین، بەرەو ناوچەی ئاوی شیرین لە کاتی بەهاراندا دەستپێدەکات بۆ دانانی هێلکەکانیان لەکاتی زیادبووندا، بەڵام جێگای تێڕامانە چۆن لەگەڵ پیسبوونی ئاوی دەریاچە و گۆلاوەکاندا پێچەوانەی ئاڕاستەی ئاو دەجوڵێن.

 

هەزاران ماسی لە ناوچەی گەندەلۆڤ و کارگوندوز لە توشبای سەر بە شاری وان لە ساڵی رابردوودا مردن، لەو کاتەی بە ناوچەی بیگریدا تێپەڕبوون بۆ دانانی هێلکەکانیان لە ئاوی شیریندا، لەسەر داوای هاوڵاتیان، کۆلێژی ماسیناسی لە زانکۆی وان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی ئەو هەزاران ماسییە کرا، لە ئەنجامدا ڕاگەیەندرا مردنی ماسییەکان بە هۆکاری بەکارهێنانی وزەی زۆری ماسییەکان و نەبوونی خۆراکی پێویست بووە لە کاتی کۆچکردنیاندا، ڕێژەی مردنی ماسییە مێینەکان ٥ ئەوەندەی ماسییە نێرینەکان بووە، بەهۆی ئەوەی ماسییە مێینەکان لە دۆخی هەڵگرتنی هێلکەکانیاندا بوون و وزەی زیاتریان بەکارهێناوە.

 

ئەو چەمانەکەی دەکەونە دەریاچەی وان پڕن لە پاشەڕۆ

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان پیسبوونی زۆری ئەو چەمانەیە کە ماسییەکانی پێدا تێپەڕدەبن، لە چەمی ئاکۆپروو دا کە تێکەڵ بە ئاوی دەریاچەی وان دەبێت، ماسییەکان لەناو پاشەڕۆکەدا مردوون.

ئەو خۆڵ و پاشەڕۆیانەی لەناو گەڕەک و ماڵەکاندا کۆدەکرێنەوە، هەڵدەدرێنە ناو چەمەکانەوە و ئاوەکە پیس دەکەن، ماسییەکانی دەریاچەی وانیش زۆرینەیان لەو چەمەدا مردوون، بەهۆی ئەوەی لەناو دەبە و کەلوپەلە پلاستیکییەکاندا گیردەخۆن، پێش ئەوەی هێلکەکانیان دابنێن دەمرن،.

 

ساڵانە هەزاران کەس دەچنە سەر دەریاچەی وان بۆ سەیرکردنی سەمای ماسی ئینجی کەفالی کە بە چەمی بادینان لە ناوچەی بێگری و ئەردیشدا تێدەپەڕن، لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە ئەو بەنداوە نەکراوەتەوە تا سەردانیکاران بۆ سەیری سەمای ماسییەکان بچن، بەڵام لە هەندێک ناوچەی دیکە کە ماسییەکانی پێدا تێپەڕ دەبێت دەچنە تەماشایان.

 

بە هەزاران ساڵە ئەو ماسییانە لەوێدا دەژین

ماسی دەریاچەی وان لە جیهاندا یەکێکە لە جۆرە تایبەتەکانی ماسی، هۆکارە سەرەکییەکەشی دەریاچەی وانە، دەریاچەکە تەمەنی ٦٠٠ هەزار ساڵە و یەکێکە لە دەریاچە گەورە و سوێرەکانی جیهان، ڕووبەرەکەی ٣ هەزار و ٧١٢ کیلۆمەترە، ١/٣ی ئاوی دەریای مارمارا پێکدەهێنێت و بەرزییەکەی هەزار و ٦٥٠ کیلۆمەترە، خەڵکی ناوچەکە بە بەحر بەناوی دەکەن، لە شارستانییە کۆنەکاندا بە بەحری ژوروو بەناو کراوە، ماسییەکانی ئەو دەریاچەیەش بە هەزاران ساڵە لەوێدا دەژین.

 

ماسییەکان لە ساڵێکدا ١٠ هەزار هێلکە دادەنێن

پسپۆڕەکان ئاماژەیان بەوە کردووە ماسی ئینجی کەفالی نزیکەی ١٠ هەزار بۆ ١٦ هەزار هێلکە لە ساڵێکدا دادەنێن، دوای تروکانی هێلکەکانیش بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاوی شیریندا دەمێننەوە، پاشان دەگەڕێنەوە ناو گۆلەکان، سێ ساڵیش لە گۆلەکاندا دەژین، دوای دایکەکانیان دەکەون و لە ئاوی شیرینەوە کۆچ بۆ گۆلاوەکان دەکەن.

 

پسپۆران باس لەوە دەکەن، لەو شوێنەی هێلکەکانی لێدادەنێن، بەهیچ شێوەیەک نابێت دەستکاری بکرێن.

 

ت.پ