لە ناوچەیەکی غەزە پاشماوەکانی ناو دەریا بۆ دیکۆر کردن بەکاردەهێنن

ناوچەیەکی کەنار دەریا لە غەزە پاشماوەکانی نێو دەریا دووبارە بەکاردەهێننەوە بۆ جوانکاری ناوماڵ و هەروەها ڕزگار کردنی ژینگە لە پیسبوون.

 

ڕەفیف ئیسلیم

غەزە-  هانا ئەلغووڵ ژنە ئەکتەر، دەرهێنەر و نووسەر  دەبێتە مۆدێلێک بۆ هەمووان و شوێنێک دەکاتەوە بەناوی "دەستپێشخەری هاوکاریی دەریا" کە سەرنج رادەکێشێتە سەر پیسبوونی ژینگە لە غەزە، ئەم ناوچەیە دەکەوێتە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، هەموو مێز و کورسی و ئینجانەی گوڵەکانی کە تەنانەت ژووری خوێندنەوەشی هەیە لە کەرەستەی پاشەڕۆ دروستکراون کە لە دەریادا دۆزراونەتەوە.

ئەو ژنە پڕۆژەیەکی ئاماده کرد له بارەی کۆکردنەوەی  پاشماوەی پلاستیکی له نزیک کەناراوەکان و پێشکه شی شارەوانی کرد، دوای ئەوەی پڕۆژەکەی لەلایەن شارەوانییەوە رەتکرایەوە، هانا هیچ کات وازی نەهێنا و لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی دا دەستی بە کارکردن کرد بۆ پاراستنی دەریا، شوێنێکیان بە ناوی "دەستپێشخەری هاوکاریی دەریا" دروست کرد و زبڵەکانی ناو دەریایان بۆ دیکۆرکردنی شوێنەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە دژی پیسبوونی دەریاکە بەکار هێنا.

 

کەرەستە دووبارە بەکارهێنراوەکانیان بۆ جوانکاری بەکارهێنا

هانا بێگومان هەموو شتێکی بەتەنها ئەنجام نەداوە، لەگەڵ گروپێک دا کاری کردووە کە لە ٥٤ کەس پێکهاتووە، ئەندامانی گرووپەکە هەرگیز شتی نوێ ناکڕن، چونکە هەموو ئەو کەرەستانەی لە دەریادا دۆزیویانەتەوە بەکاریدەهێنن، تایەی ئۆتۆماتیکی و قوتوی ئاسن و هەموو ئەو زبڵانەی لە دەریا و کەنارەکان دەیدۆزنەوە بەکاریدەهێنن.

 

شوێنی هاوکاریکردنەکە، بەخشین قبوڵدەکات

دەرگای هاوکاران کراوەیە بۆ هەموو کەسێک و هاوکارەکان بەخشینەکان لە ماددە و پاشماوە دووبارە بەکارهاتووەکان قبوڵدەکات، یەکەم سەردانیکردنی شوێنەکە ئازادە بەڵام ئەگەر بتەوێت جارێکی تر بڕۆیتەوە، دەبێت پاشەڕۆکان بهێنیت لە جیاتی فڕێدانی لە زبڵدان یان بۆ ناو دەریا.

یەکێک له ژوورەکانیش ژووری خوێندنەوەیە، دەتوانیت کتێبێک لەوێ بخوێنیتەوە یان کتێبەکانت بگۆڕیتەوە، لە کاتێکدا کە هۆشیاری ژینگەیی بەرز دەکەنەوە، هەروەها چالاکی کلتوریش ڕێکدەخەن.