چاند و هونەر

  • بەدەستی ژنانی پرۆفیشناڵ مۆزایکەکان بەرگری لە لەناوچوون دەکەن 

    ئەو ژنانەی کە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو بارودۆخێکدا ڕۆحێکی بەرهەمداریان هەیە، لەڕووی پاراستنی کەلتووری کۆنەوە هەستیارییان لەپێشەوەیە، هونەری مۆزایک لە ئیدلب لەلایەن ئەو ژنانەی کە هونەریان خۆش دەوێت پارێزراوە و بە شێوەیەکی سروشتی و خەیاڵی خانووەکانی لە ئیدلب ڕازاندووەتەوە.

  • ئازارەکانی ژنێک لە کورتە فیلمێکدا 

    کورتە فیلمێک کە گوزارشت لە ئازارەکانی ناو ژنانی گەنج دەکات دوای ئەوەی تەمەنیان دەبێتە ١٨ ساڵ و خانەی بێ سەرپەرشتان بەجێدەهێڵن، ئازارەکانی ژنان بوونەتە چیرۆکی سەرەکی ئەو کورتە فیلمە، هەوڵدراوە وێنای ڕاستەقینەی ئازایەتی ژن نیشانبدرێت.

  • سنە، بڵاوکردنەوەی پەرتوکی "عاشقەکەی من ژنی هەبوو" 

    مەراسیمی بڵاوکردنەوەی پەرتوکی "عاشقەکەی من ژنی هەبوو" لە نووسینی ڤیدا قادری لە قاوەخانەی کتێب لە شاری سنە بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەرتوکی و ئێستا و چیرۆکنووسین و پێگەی ژن لە ئەدەبدا.

  • پەرتوکی "چنینی داهاتوویەکی دیکە" دەربارەی ژنۆلۆژی بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە 

    پەرتوکی "چنینی داهاتوویەکی دیکە" کۆمەڵە وتارێکە دەربارەی ئامانج و میتۆدی ژنۆلۆژی، لە مانگی نیساندا یەکەم چاپی بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە.

  • خاڵەکانی دەستی بەهار کلتوری کۆن دەردەخات 

    بەهار ساڵح لە تەمەنێکی کەمدا خاڵی کوتیوە و دەڵێت: ژنانی گەنج پێیان نامۆیە و وەک شتێکی کۆن پرسیارم لێدەکەن و سەرگوزەشتەی خاڵکوتینیان بۆ دەگێڕمەوە.

  • ژنان زیاتر لە نیوەی فیستیڤاڵی زستانە پێکدێنن 

    فیستیڤاڵی زستانە تایبەت بە بەرهەمی دەستی و خۆماڵی زیاتر لە نیوەی لە ژن پێکهاتووە، کوردانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارن.

  • مرۆڤێک لە ئیرادە .. مرۆڤێک لە گڕکان 

    پەرتوکی "مرۆڤێک لە ئیرادە .. مرۆڤێک لە گڕکان" کە کۆکراوەی ژیاننامە و نامەکان و پەیامی گیانبازی شۆڕشگێر ڤیان جاف'ە لە ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی شۆڕشگێڕ ڤیان جافدا بڵاودەکرێتەوە.

  • بۆ ژنان، کاتی قسەکردنە 

    پێشانگای "کاتی قسەکردنە" دروشمی فێمینیست لەگەڵ هونەرمەندان کۆدەکاتەوە، یەکێک لە تیمەکانی پرۆژەکە بە ناوی شەهلەم کاچار باس لە پێشەنگاکە دەکات کە ئامانجییەتی هەموو شتێکی تایبەت بە ژنان نیشان بدات.

  • خوێندنی ناوەختی کەڵەشێر، پاراستنە لە هێرشی داگیرکار 

    مێژووی سەرنەبڕینی کەڵەشێر لە شارۆچکەی ماوەت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر شارۆچکە و لەو کاتەوە کەڵەشێر بووەتە سیمبولی زیرەکی و لێهاتووی و لەلایەن بە تەمەنەکانی ناوچەکەوە سەربڕین و خواردنیان لە خۆیان و نەوەکانیان قەدەغە کردووە.

  • قەڵای نەجم چاوەڕێی نووسینەوەی مێژووەکەیەتی 

    قەڵای نەجم بە هەموو شکۆیەوە چەندین سەدەیە لە بەردەم ڕووباری فوراتدا وەستاوە، سەدان جار تاڵان و داگیرکراوە و هێشتا ئەفسانە مێژووییەکەی دەپارێزێت.

  • نەخشاندنی هونەر لەسەر دار گوزارشت لە ژیان دەکات 

    شەرارە ڕەحمانی کە هونەرەکەی لە بواری دارتاشی و هەڵکۆڵین و نەخشاندنە، بە خۆشەویستییەوە کار دەکات لەم هونەرەدا کە تا ئێستا بە کاری پیاوان ناسراوە، ئەو بە شێوەیەکی پیشەیی کار دەکات و فێری خوێندکارەکانیشی دەکات.

  • ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعیرانی ژن ئەنجامدرا 

    لە کۆڕێکدا بە ئامادەبوونی ئەدەب دۆستان و نۆ شاعیری ژن چەندین پارچە هۆنراوەیان پێشکەشکرد، دواتریش وەردەگێڕدرایە سەر زمانی فەڕەنسی، نوسەرانیش ئەم چالاکیانە بۆ ئاگاداربوون لە بەرهەمی یەکدی و گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتی بە گرنگ دادەنێن.

  • فیلمی دەرهێنەرانی ژن لە ئامەد نمایش دەکرێن 

    کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا نمایشێکیان بۆ ئەو فیلمانە ڕێکخست، کە تەنها فیلمی دەرهێنەرانی ژن لەخۆدەگرێت، وەک بەشێک لە پرۆژەی "ژنانی بنەوشەیی"، زۆربەی فیلمەکان لە نمایشە دوو ڕۆژییەکەدا لە چیرۆکی ژنان پێکدێن کە ئامانجیان ئەوەیە لە ڕێگەی هونەرەوە توندوتیژی دژی ژنان نیشان بدەن.

  • ژنانی عەفرین بە جلوبەرگی جەماوەریی خۆیان کلتورەکەیان دەپارێزن 

    ژنانی عەفرین کە لە دوای هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر عەفرین بە جلی جەماوەرییەوە ڕوویان لە شەهبا کردووە و دەڵێن، "پێویستە کلتورەکەمان لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاری بپارێزین و لە هەمان کاتیشدا فێری نەوەی نوێ بکەین".

  • مەها ئەبوعوف، ئەکتەری میسڕی کۆچی دوایکرد 

    پاش بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، مەها ئەبو عوف ئەکتەری دیاری میسڕی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد. ناوەندی هەواڵ

  • پڕۆژەیەک بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی لە سینەماوە 

    سینەما سالم و ناوەندی غەزەلنووس پڕۆژەیەکیان بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ڕێگای سینەماوە ڕاگەیاندووە، کە توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان یەکێک دەبێت لە بابەتەکانیان، هەفتانە فیلمەکان دژی توندوتیژی بێ بەرامبەر پەخشدەکرێت.

  • باگیرەکانی یەزد، لە نێوان شارستانیەتی دێرین و هاوچەرخ 

    بەکارهێنانی "باگیر"، لە میسری کۆنەوە تا ئیمپراتۆریەتی فارس، میتۆدێکی نەزاهە بووە بۆ گرتنی شنەبا کە بۆ هەزارەها ساڵ خەڵکی لە کەشوهەوایەکی فێنکدا هێشتووەتەوە.

  • هیلالی زێڕین دەرگای بۆ منداڵان کردووەتەوە 

    تەڤگەری هیلالی زێڕینی هەرێمی عەفرین بۆ زیندووکردنەوەی کلتوری دایکان و پەروەردەکردنی منداڵان دەرگای هونەریی بۆ منداڵانی عەفرین کردەوە، کە یەکێک لەوانە پەروەردەی نمایشکردنی شانۆیە.

  • ئەو هۆنراوانەی لە زیندان لەسەر زەرف نوسی کردی بە پەرتووک 

    ڕۆژنامەنووس دڵبرین تورگوت پەرتووکێکی شیعریی بە ناوی "دڵ برین" بۆ ئەو هۆنراوانەی چاپ کرد کە لە زیندان لەسەر زەرف نوسیبووی.

  • هیلالی زێڕین دەستی بە چالاکی ساڵی نوێ کرد 

    لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێ، تەڤگەری هیلالی زێڕینی کۆبانێ دەستی بە چالاکیی جەماوەری کرد بۆ دڵخۆشکردنی منداڵان و خەڵکی هەرێمەکە، ئەو ژنانەی کە بەشداری ئەم بۆنەیە بوون، دەڵێن: "هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی ئارام و درێژ بۆ هەموو خەڵکی هەرێم کە بەخۆشی پێکەوە بژین".